بی ئێم بۆ سه‌ره‌تاكانی ئه‌م مانگه یه‌كێك له سه‌رسوڕهێنه‌رترین ئۆتۆمبێله‌كانی خۆی نمایش كرد كه ته‌نیا به دیزاینه‌كه‌ی دنیای شۆك كرد.
هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای بی ئێم ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، بی ئێم بۆ سه‌ره‌تاكانی ته‌مووز، یه‌كێك له سه‌رسوڕهێنه‌رترین ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ناوی "ئێكس شه‌ش"ی مۆدێل 2020ی نمایش كرد كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، له دیزاینه‌كه‌یدا گۆڕانكاری ته‌واومان ئه‌نجام داوه، جگه له‌وه‌یش هێزێكی زۆرمان بۆ داناوه كه پێشتر و مۆدێله كۆنه‌كان نه‌یانبووه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یش گوتووه، بی ئێم ئێكس شه‌ش جیاواز له هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی تر خاوه‌نی هێزێكی زۆره و مۆدێله‌كانی پێشتریشی وابووه، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له ناوازه‌ترین ئۆتۆمبێله‌كانمان كه بووه‌ته جێی داهاتێكی زۆر و فرۆشێكی باش. جگه له‌وه كۆمپانیاكه هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئاشكرا نه‌كردووه و له‌باره‌ی نرخه‌كه‌یشی هیچی نه‌گوتووه.
بی ئێم ده‌بلیو یان BMW كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل كه له ساڵی 1916 له‌لایه‌ن "كارۆڵ فرێدریچ ڕاپ"ه‌وه له شاری "مونشن" دامه‌زراوه، BMW له "ئه‌ڵمانیا، به‌ڕازیل، چین، هیندستان، ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریكا" بریكاری هه‌یه و ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له پێنج باشترین كۆمپانیاكان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل.