پێوەندی جگەرەكێشان و نەخۆشی دڵ


جگەرەكێشان هۆكارێكی سەرەكییە بۆ تووشبوون بە زۆر نەخۆشی مەترسیدار كە بەرەو مردنت دەبەن، جگەرە راستەوخۆ كاریگەری لەسەر سییەكان هەیە، بەڵام تویژینەوەیەكی نوێ ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە جگەرە هەروەها راستەوخۆ كار دەكاتە سەر كۆئەندامی سووڕان و دڵ و لوولەكانی خوێن، وەك ماڵپەڕی "میدیكال دەیلی"، بڵاوی كردەوە كە تایبەتە بە هەواڵی پزیشكی و تەندروستی.

توێژەران لە زانكۆی نیشتیمانی ئوسترالیا رایان گەیاند كە جگەرەكێشەكان سێ جار زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن و مردن بەو هۆیەوە هەیە بە بەراورد بەوانەی جگەرەكێش نین، بۆیە بەركەوتنی راستەوخۆی دووكەڵی جگەرە مەترسی نۆرەی دڵ و جەڵتە و مردنی ماسوولكەی دڵ بە دووهێند زیاد دەكات، بۆیە مەترسییەكان لای ئەوانە دەست پێ دەكات كە رۆژانە بە تێكڕا پێنج جگەرە دەكێشن.

ئیمیلی بانكس، سەرۆكی تیمی توێژینەوە ئاماژەی كرد، گەیشتینە ئەو ئەنجامەی كە بواری خۆدزینەوە و خۆشاردنەوە نییە و جگەرەكێشان زیانی گەورەی بۆ هەمووان هەیە، توێژینەوەكە كە 190 هەزار كەسی گرتەوە لە ئوسترالیا و ماوەی حەوت ساڵ ئەوان چاودێری كران و دەركەوت كە پێوەندی لە نێوان هەزاران حاڵەتی نەخۆشی دڵی تاجی و جگەرەكێشان هەبووە. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل


PM:07:29:06/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 94 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌