سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ڕاى گه‌یاند، له‌سه‌ر پشكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و كاندیدى ئه‌و حزبه كێشه دروست بووه.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان چەند کاندیدێکی ئاڵوگۆڕ پێ کرد سەرچاوەیەک لەو حزبە ئەمڕۆ یەکشەم بە "وشە"ی راگەیاند، له‌سه‌ر پشكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و كاندیدى ئه‌و حزبه كێشه دروست بووه.
روونیشى كرده‌وه كه كاندیدى یه‌كێتى بۆ پشكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه شۆرش ئیسماعیله و به‌پێى قسه‌ى ئەو سه‌رچاوه‌یه ئه‌و له كاندیدى كشاوه‌ته‌وه تا مسته‌فا چاوڕه‌ش بچێته شوێنه‌كه‌ی.
لە بەرانبەردا مستەفا چاورەش بۆ "وشە" بێ ئاگایی خۆی دەربڕی و رای گەیاند، ئەگەر شۆڕش ئیسماعیل لەکاندیدیش بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بکشێتەوە من ئەو پۆستە وەرناگرم.
لە دانانی کاندیدەکانیدا كادرانى یەکێتی رەخنەی توندیان لە سەرکردایەتی حزبەکەیان گرتووە کە لە دانانی کاندیدەکان رەچاوی لێهاتوویی کەسەکان نەکراوە.
سلێمانی/ هەستیار عەبدوڵا