به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى له‌سه‌ر داواى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكى ژنى گرت كه پێشتر چه‌ند تاوانێكى ئه‌نجام داوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتى ته‌مووز، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلسى سلێمانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه كه لەلایەن پۆلیسی ھەولێرەوە ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگادار کرانەوە کە تۆمەتبارێک لەرەگەزی مێ تاوانی دزیکردنی ئەنجامداوە و ھەڵھاتووە بۆ سلێمانی.
روونیشكراوه‌ته‌وه كه ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێ کردوه و توانیان تۆمەتبارەکە لەکافتریایەکدا بگرن.
هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه كراوه كه ئێسته تۆمەتبارەکە بەبریاری دادوەر بەندەو بریارە لەچەند رۆژی داھاتوودا ڕەوانەی شاری ھەولێر بکرێتەوە و ڕێکارە یاساییەکانی لەگەڵدا بگیرێتەبەر.