وڵاتی ئێران، به چه‌ندان ڕووداوی مێژوویی سه‌خت تێپه‌ڕ بووه و له ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌ی ڕابردوودا، پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆی هه‌میشه ئاڵۆز بووه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ شوێنه جیۆگرافییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به یه‌كێك له ستراتیژیترین شوێنه‌كانی دونیا هه‌ژمار ده‌كرێ و هه‌میشه چاوی له‌سه‌ر بووه، هه‌ر بۆیه خۆی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌بووبێ، به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی ده‌ره‌وه له سه‌نگه‌ردا بووه.
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی "جه‌زیره" خوێندنه‌وه‌یه‌كی قووڵی بۆ مێژووی سیاسه‌تی ئێران به‌رانبه‌ر وڵاتانی ده‌ره‌وه كردووه، "وشه" گرنگترین ئه‌و باسانه‌ی لێی هاتووه، بڵاو ده‌كاته‌وه.
سیاسه‌ت و مێژوو
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له وتارێكدا بۆ گۆڤاری "فۆرین ئه‌فیرز" نووسیویه‌تی: ئێران كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندیی مێژوویی هه‌یه كه ده‌توانین بڵێین تاقانه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان، ده‌كرێ له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه بۆ داهاتوویه‌كی دوور سوود وه‌رگرین و له هه‌ڵوێست و بڕیاره سیاسییه‌كان بۆمان ببنه خاڵی به‌هێز كه به‌شێكی پێوه‌سته به پێوه‌ندیی ئێران و ده‌ره‌وه‌ی خۆی. یه‌كێك له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی هه‌میشه به سیاسه‌تی ئێرانه‌وه لكێندراوه بریتییه له متمانه‌نه‌كردن به‌وانی تر، به تایبه‌تی به زلهێزه‌كان. "فه‌رشچنین" پێناسه‌ی سیاسه‌تی ئێمه‌یه كه هێمایه بۆ پشوودرێژیی ئێرانییه‌كان و ئه‌مه‌ش له دانوستانه‌كاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و مانای وریایی و هۆشداریی زۆر ده‌دات به تایبه‌تی له كاتی ڕێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وی تردا.
ئه‌و كولتووره سیاسییه چییه ئێران ده‌جووڵێنێ و له‌ژێر بنه‌ماكه‌یدا كاری سیاسیی وڵاته‌كه به‌ڕێوه ده‌بات، سنووری كارلێكه‌كان چییه؟ ده‌توانین كۆی گشتیی هه‌موو كاری سیاسی له مێژووی ئێران‌دا كه له كۆنه‌وه ماوه‌ته‌وه تا ئێسته به ده‌سته‌واژه‌یه‌ك ده‌ری ببڕین كه بریتییه له "تۆقین له ده‌ره‌وه" به ڕوویه‌كی تر ده‌كرێ بڵێین، وڵاتێك كه زۆر بڕوای به بیردۆزی پیلانگێڕیی ده‌ره‌كی هه‌یه بۆ سه‌ری. به‌ڵام ڕیشه‌ی ئه‌م بڕوایه له چییه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، وا كاریگه‌ری به‌سه‌ر ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ته‌واوی ئێرانه‌وه هه‌یه؟
تۆقین له ده‌ره‌وه
"ئه‌فسانه‌ی پیلانگێڕی" و "تۆقین له ده‌ره‌وه"، ته‌مه‌نێكی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئێران‌دا به‌سه‌ر بردووه. زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كان كاتێك باسی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی و پێوه‌ندییان به سیاسه‌ته‌وه ده‌كۆڵنه‌وه، جه‌خت له‌م خاڵه ده‌كه‌نه‌وه و چووه‌ته ناو هه‌ڵسوكه‌وتی ته‌واوی ئێرانییه‌كانه‌وه، هه‌مووشی بۆ ئه‌و مێژووه ئاڵۆزه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان.
ساڵی 2007 ئه‌نجوومه‌نی فڕه‌نسی بۆ توێژینه‌وه‌ی ئێرانی له‌ژێر ناونیشانی "تۆقین له بێگانه له‌ناو كولتووری ئێران‌دا" كۆڕبه‌ندێكی هزریی به‌ست، تێیدا دكتۆر مه‌نسووره ئیتیحادییه، مامۆستای مێژوو له زانكۆی تاران ده‌ڵێ: پێوه‌ندیی ئێرانییه‌كان به بێگانه، هه‌میشه له‌سه‌ر بنه‌مای بێمتمانه‌یی بونیاد نراوه. كریستیان برۆم بورجه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌ڵێ: هه‌ستی ئێرانییه‌كان به‌رانبه‌ر بێگانه هه‌میشه به ئاڵۆزی ده‌مێنێته‌وه، هه‌ر بۆیه هه‌میشه له دڵه‌ڕاوكێدان له نێوان هاوڕێیه‌تی و تۆقین لێی. حامید فلادۆند، لێكۆڵه‌ری مێژوویی هه‌ر له‌و كۆڕبه‌نده‌دا گوتی: هۆكاری ئه‌و هه‌موو تۆقینه له ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌و كۆی ئه‌و هێرشانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له مێژوودا دووچاری وڵاته‌كه بوون.
ئه‌م هه‌ستی تۆقینه له ده‌ره‌وه، چونكه له ناخی تاكه‌كانه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، به ئاسانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌ت و نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش كردووه و به‌شێكه له پێكهاته‌ی كه‌سایه‌تیی ئێرانی ئه‌مه‌ش ناكرێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئایینییه‌كه جیای بكه‌ینه‌وه. مه‌زه‌وی شیعه، سوودێكی زۆری له‌و بیردۆزی پیلانگێڕی و تۆقین له ده‌ره‌وه كردووه و هه‌میشه به‌شێك بووه له گه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ستانه و پیشاندانی چیرۆكی پاڵه‌وانێتی و ناپاكی. ئاخر ئه‌وان هه‌ر له سه‌رده‌می په‌یامهێنی ئیسلامه‌وه، به‌شێك له هاوه‌ڵانی به ناپاك ته‌ماشا ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه زۆر ئاسایییه به گومانه‌وه بڕواننه هه‌موو كه‌سێكی جگه له خۆیان.
ناسنامه‌ی ڕۆشنبیریی كۆمه‌ڵگه
جارێ له سه‌ره‌تا كاتێك باسی ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی ده‌كه‌ین، ده‌بێ ئه‌وه فه‌رامۆش نه‌كه‌ین، ناسنامه‌یه‌كی یه‌ك بازنه‌یی نییه، به‌هۆی ئه‌و فره نه‌ته‌وه و ئایینه‌ی تێیدایه، ناسنامه‌یه‌كی په‌رته‌وازه‌ی هه‌یه و خاڵه‌كانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی نێوان كوردێك و فارسێك و بلوجێك زۆر كه‌من، هه‌ر بۆیه ناسنامه‌ی ڕۆشنبیریش له‌و وڵاته پێوه‌سته به‌و پێكهاته‌یه‌ی تێیدایه به‌پێی سه‌رده‌م گۆڕانكارییه‌كانی دروست بووه و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، به‌هۆی بازنه‌یه‌كی جیۆپۆله‌تیكه‌وه خاڵی هاوبه‌شیان بۆ دروست بووه.
وێڕای ئه‌و پێكهاته جیاوازانه‌ش كه هه‌یه‌تی، ده‌بینی هێشتا له بابه‌تی "تۆقین له ده‌ره‌وه" خاڵێكی هاوبه‌شیان هه‌یه و زۆربه‌شی پێوه‌ست كراوه به چیرۆك و داناستان و پاڵه‌وانییه‌تیی كۆنه‌وه، هه‌ر له شانامه‌ی فیرده‌وسییه‌وه پێدا بێ تا بچووكترین هه‌ڵسوكه‌وت و مه‌راسیمی ئایینی له ئێران‌دا، هه‌مووی جه‌خت له ڕاستیی خۆیان هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمن و ناپاكیی به‌رانبه‌ر ده‌كات، ئه‌مه به ته‌واوی كاریگه‌ری به‌سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌وه دروست كردووه.
سوودوه‌رگرتن له‌و تۆقینه
ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئێران، هه‌میشه توانیویه‌تی هه‌لی تۆقین له بێگانه كه به‌هۆی ڕیشه‌یه‌كی مێژوویی و ڕیشه‌یه‌كی ئایینی دروست بووه، بیقۆزێته‌وه و گه‌له‌كه‌ی پێ هێور بكاته‌وه، وێڕای هه‌ر گرفتێكی ئابووری و سیاسیش كه ڕوویان لێ بكات. بۆ نموونه ئێسته كه له دۆخێكی ئابووریی خراپدان، هه‌میشه هانیان ده‌دات ئه‌مه گه‌له‌كۆمه‌كیی زلهێزه‌كانه و ئه‌گه‌ر ددان به‌خۆیاندا بگرن ده‌یپه‌ڕێنن، به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رنج بخرێته سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی خۆیان كه بووه‌ته هۆی كێشه‌ی ئابووری و دیبلۆماسی و سیاسیی گه‌وره.
گوتاری هه‌ینی و گوتاره ئایینییه‌كان به گشتی كه به‌شێكن له سیاسه‌تیش له ئێران‌دا و له‌لایه‌ن ڕێبه‌ری باڵای كۆماره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه، زۆرتر جه‌ختكردنه‌وه‌یه به‌و پیلانگێرشییه و تۆخكردنه‌وه‌ی بیردۆزی پیلانگێڕی و تۆقین له ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌یش كولتوورێكی ئێجگار بێمتمانه‌ی نیشان داوه و ئاوێته‌ی خه‌ڵكی كردووه.
ئێران و كورد
ده‌سه‌ڵاتی ئێران، هه‌میشه كوردی به‌و چاوه بینیوه كه هه‌ر ڕۆژێك بێت لێی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه و بڕیاری چاره‌ی خۆی ده‌دات. به‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌وه، كۆماری كوردستان بوو كه قازی محه‌مه‌د له سه‌رده‌می شا دروستی كرد به‌ڵام به‌هۆی پشتیوانینه‌كردنی له‌لایه‌ن زلهێزه‌كانه‌وه ڕووخا و پێشه‌واش له‌سێداره درا. ئه‌وان له‌و ڕوانگه‌یه‌وه خۆیان گۆش ده‌كه‌ن كه كورد متمانه‌ی له‌سه‌ر ناكرێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی جیاوازیی گه‌لی كورد بكه‌ن كه خاك و كولتوور و زمان و مه‌زهه‌ب و هه‌موو شتێكی له‌گه‌ڵ ئه‌وان جیاوازه و هه‌ر داوایه‌كیان هه‌بێ، به‌شێكه له مافه‌كانیان نه‌وه‌ك ناپاكی به‌رانبه‌ر ئێران. هه‌ر ئه‌مه‌یه وای كردووه، تاكێكی زۆر مرۆڤدۆستیش له ئێران‌دا، به‌رانبه‌ر كورد هه‌میشه هه‌ڵوه‌سته ده‌كات و چاوی له‌وه‌یه ڕه‌نگه ده‌رفه‌ت بقۆزێته‌وه.
ئێران و عه‌ره‌ب
بارگرژیی نێوان ئێران و عه‌ره‌ب ڕیشه‌یه‌كی زۆر كۆنی هه‌یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕووخانی ئیمبراتۆڕییه‌ته‌كه‌یان له‌سه‌ر ده‌ستی دووه‌م جێنشینی په‌یامهێنی ئیسلام. هه‌ر ئه‌وه‌یشه وای كردووه تا ئێسته ڕقێكی له هه‌موویان زیاتریان له عومه‌ر ده‌بێته‌وه. پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازیی مه‌زه‌و، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مانه‌دا دروست بووه و تا ئێسته عه‌ره‌ب به گه‌لێكی ناپاك به‌رانبه‌ر ئایینی ئیسلام و مه‌زه‌وی ڕاستی و عه‌لی ده‌بینن. زه‌بیحوڵا به‌هرۆز كه یه‌كێكه له گه‌شه‌پێده‌رانی "تۆقین له ده‌ره‌وه" ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی له‌ودیو كه‌نداو بێت، دوژمنی ئێرانه و ئه‌و مه‌ترسییه‌ی كاتی خۆی به ڕووخانی ئیمبراتۆڕییه‌ته‌كه‌مان كردیان، بۆ هه‌میشه به‌رده‌وامه، بۆیه ده‌بێ بۆ هه‌میشه لاوازیان بكه‌ین.
داهاتووی ئێران
به‌پێی پێشبینیی توێژه‌ران، ئه‌گه‌ری هه‌یه له داهاتوویه‌كی ئه‌گه‌ر نزیكیش نه‌بێ، له داهاتوویه‌كی نیمچه نزیكدا كۆماری ئیسلامیی ئێران بڕووخێ و سیسته‌مێكی ده‌سه‌ڵاتی نوێ بێته كایه‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌مای ویلایه‌تی فه‌قێ و مه‌زه‌وگه‌رایی نه‌بێ و هه‌نگاو به‌ره‌و دیموكراتی بنێ، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی ئێسته ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئێران دروستی كردووه، ببێته گه‌له‌كۆمه‌كییه‌كی نێوده‌وڵه‌ی. ئه‌و تێژه‌رانه ده‌ڵێن، هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه له ئارادایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ڕزگاربوونی ئێران له "تۆقین له ده‌ره‌وه" ڕیشه‌كه‌ی هێنده قووڵه، به ئاسانی ناتوانن لێی ده‌رباز بن.