به پێی وێنه‌یه‌ك كه بۆ "وشه" نێردراوه، له‌م هه‌فته‌یەدا سه‌نته‌ری ئاڵا ئێواره كۆڕێك بۆ مه‌حموود محه‌مه‌د باشقالی ساز ده‌كات.
له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانیاندا، سه‌نته‌ری ئاڵا بۆ په‌ره‌پێدانی ڕۆشنبیری و هونه‌ری، كۆڕێك بۆ مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌مین باشقالی مامۆستای زانكۆ ساز ده‌كات.
ئه‌م كۆڕه له‌ژێر ناونیشانی "دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی هۆكار و چاره‌سه‌ری: خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی زانستی"، ڕۆژی چوارشه‌م 10ی ته‌ممووز سه‌عات شه‌شی ئێواره ساز ده‌كرێت.
ناونیشانی سه‌نته‌ری ئاڵا ده‌كه‌وێته پارێزگای هه‌ولێر، 30 مه‌تری، ته‌نیشت سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی.