بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا
ئاماری نەخۆشیی و سەردانەکانی شەش مانگی رابردووی بڵاو کردەوە و زیاترین
رووداوەکانیش بەهۆی هاتووچۆوە بووە.
ئەمڕۆ دووشەم هەشتی تەمووز، لوقمان لەتیف لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی
گشتی شەهیدانی پێنجوێن بە"وشە"ی راگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی رابردوو
332 كەس بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆ و شەڕ و پێداتەقینەوەی مین و ماتۆڕ، گەیاندراونەتە
بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەمان و چارەسەری پێویستی پزیشییكان بۆ کراوە.
زیاتر روونی دەکاتەوە، هەر لەو ماوەیەدا، 34 كەس بەهۆی شكانی دەست و
قاچ و سووتاوی هێنراونەتە نەخۆشخانەكەمان و 22 كەسیش بەهۆی پێوەدانی مار و دووپشەكەوە
برینداربوون و بەشێكیان چەند رۆژێك ماونەتەوە و بەشێكی تریشیان راستەوخۆ دوای وەرگرتنی
چارەسەر رەوانەی ماڵەوە كراون.
لێپرسراوی
راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن دووپاتی دەکاتەوە، لەماوەی
شەش مانگی رابردوودا، 20 حاڵەتی مردن و خنكان لە ئاودا و كارەبا لێدان و نەخۆشی درێژخایەن
لەلامان تۆمار كراون.
شارۆكەی پێنجوێن، نزیكەی 96 كیلۆمەتر لە سلێمانیەوە دوورە و خاوەنی یەك
نەخۆشخانەی گەورە و ژمارەیەك مەڵبەند و بنكەی تەندروستییە.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی