له دۆڵی خانه‌قای سه‌ر به شارۆكه‌ی رواندز له كاتى "له حیمكردن"ی تانكییهك هاووڵاتییه‌ك سووتا و گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتى تهمووز، عه‌مید عیماد رێكانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران به " وشه"ی راگه‌یاند، ئاگادار كراینه‌وه كه رووداوێكی ئاگر كه‌وتنه‌وه هه‌یه له سنووری بنكه‌ی خانه‌قا، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی بنكه‌ی به‌رگری شارستانی خانه‌قا گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و توانیویانه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران ده‌ڵێت" ئاگره‌كه به‌هۆی له‌حیمكردنی به‌رمیلێكی پڕ له نه‌وت بووه و له ئه‌نجامدا هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی "عبدولواحید ئه‌حمه‌د شێخه" ته‌مه‌ن 40 ساڵان به‌هوی ئاگره‌كه‌وه به‌رێژه‌یه‌كی زور دووچاری سووتان بووه و دواتر گیانى له ده‌ست دا.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه رووداوه‌كانی سووتان له ده‌ڤه‌ری سۆران روو له هه‌ڵكشانه و به‌و هۆیه‌وه رێژه‌یه‌كی زۆری زه‌وی هاووڵاتییان سووتاوه و ژماره‌یه‌ك كه‌سیش بوونه‌ته قوربانی.
سۆران/ موڕشید برادۆستی