راهێنانی هەناسەدان نوستن باشتر دەكات

:: PM:05:30:08/07/2019 ‌
ئەگەر شەوان گرفتی نوستنت هەیە و نوستنت باش نیە، رەنگە هەندێك راهێنانی هەناسە یارمەتیت بدات و نوستن رێكبخات، راهێنانی هەناسە سیستەمی نیگەرانی كەم دەكاتەوە و رێگە لە خەوزران دەگرێت ئەگەر بۆ ماوەیەكی زۆر هەناسەی قووڵ بدرێت یارمەتی كەمكردنەوەی گوشاری دەروونی دەدات و نەك تەنیا هەناسەدان باشتر دەكات بەڵكو وادەكات ئاسانتر بنوویت و رێگە لە خەوزران دەگرێت.
 
چۆن هەناسەدان كاریگەری هەیە لەسەر نوستن، ئەمانە چەند رێگایەكی هەناسەدانن؟
یەكەم: جێگۆرینی هەناسەدان لەرێگەی كوونە لووتەكانەوە، رەنگە تێبینی ئەوەت كردبێت كە بەزەحمەت هەناسە دەدەیت بەتایبەتی كاتی بێزاری و فشاری دەروونیت زۆرە. هەناسەدان بەلووت یارمەتی لەش دەدات بەئارامی بمێنێتەوە هەناسەدان لە رێگەی یەك كوونە لووتەوە ئەگەر هەناسە بدرێت پێویستە كونە لووتەكەی تر دابخرێت بۆ چەند خولەكێك و پاشان بە پێچەوانەوە بەم شێوەیە برێكی زیاتر ئۆكسجین بە مێشك دەگات و باری دەروونی باشتر دەكات.

دووەم: بەپێی ژمارە 4،7،8  هەناسە بدە، مەبەست لەم ژمارانە ئەوەیە كە ماوەی هەناسەدان بە پێی ئەو ژمارانە لە بەشە جیاوازەكانی لەشدا دەگیردرێت بۆنمونە. بۆ ماوەی 4 چركە لە رێگەی لووتەوە هەوا وەربگرە و پاشان هەتا ژمارە 7 بژمێرە و هەناسە بدرەرەوە دوایی 8 چركە هەمان كردار دووبارە بكەرەوە بۆ ماوەی 4 جار بەم شێوەیە یارمەتی دەدات كە هەست بە ئارامی بكەیت و نووستن باشتر دەكات.

سێیەم: تەكنیكی هەناسەدانت بگۆرە، بۆ ئەوەی راهێنانی هەناسە ئەنجام بدەیت لەسەر پشت رابكشێ‌ ئەژنۆكانت بچەمێنەوە و سەرینێك لەژێر ئژنۆت دابنێ‌ یان لەسەر كورسیەك دابنیشە دەستێكت لەسەر سنگت و دەستێكی تریش لەسەر گەدەت دابنێ‌ هەناسەی هێواش بدە لە رێگەی لووتەوە بەردەوام بە بەم شێوەیە بۆ چەند خولەكێك . ئەم تەكنیكی هەناسەدانی یارمەتی باشتركردنی ئۆكسجین دەدات لە لەشدا و ناوپەنچك بەهێز دەكات.

ئەمانە تەنیا چەند نمونەیەكی راهێنانی هەناسەدانن كە وادەكەن باشتر بنوویت لە شەودا . ئەگەر هەر گرفتێكی هەناسەدانت هەبوو باشتر وایە یەكێك لەم رێگایانە بەكاربهێنیت بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی كەمدا لەش ئارام بكاتەوە و رێگە لە خەوزران بگرێت.



وشە - ئاوات ئازاد