وه‌یلان سدیق خانمه ئه‌كته‌ری بواری شانۆ و سینه‌مایه و سینه‌ما به پێویستییه‌كی ڕۆحی خۆی داده‌نێت.
وه‌یلان سدیق خانمه ئه‌كته‌ری بواری شانۆ و سینه‌مایه و به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سه‌ره‌تا من له چالاكی قوتابخانه‌كان ده‌ستم پێ كرد، چه‌ند ساڵ له‌گه‌ڵ مامۆستاكانمدا هه‌وڵمداوه و له منداڵییه‌وه كاری شانۆ و مۆسیقا ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها له كاری شانۆ و سینه‌مادا وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك باش بووم و توانیم له هه‌ردووكیان سه‌ركه‌وتووبم، تا ئێسته به‌شداری پێنج كورته فیلمم كردووه و له فیلمی گرێ و یاسه‌مین ڕۆڵی سه‌ره‌كیم هه‌بووه، هه‌روه‌ها یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر بوومه له فیلمی دواین ژه‌نین له ده‌رهێنانی ڕه‌حیم هه‌ركی، ئێسته‌یش چونكه له به‌شی سینه‌ما ده‌خوێنم بۆیه هه‌وڵ بۆ نووسینی سیناریۆ و ده‌ق ده‌ده‌م.
زیاتر گوتی، له فیلمی یاسه‌مین سه‌ختی زۆرم بینی، چونكه كاری وینه‌گرتن له ڕانیه بوو، هه‌روه‌ها زستانێكی زۆر سارد بوو، له هه‌ندێك دیمه‌نی فیلمه‌كه ده‌بوایه به‌له‌مه‌كه پڕ ئاو بكرێت، بۆیه دووچاری زۆر ئازار و سه‌ختی بوومه‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتن لای من زۆر گرینگه بۆیه هه‌موو كارێك به گرینگی وه‌ریده‌گرم تا بتوانم سه‌ركه‌وتووبم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، ئێسته خه‌ریكی سێ كاری هونه‌ری نوێیه، یه‌كه‌میان خه‌ریكی كارێكی دۆكیۆمێنتارین بۆ مه‌خمور به‌مزوانه ده‌ست به ئاماده‌كاری ده‌كات، كاری دووه‌م وه‌ك ئه‌كته‌ر ڕۆڵی هه‌یه له دڕامایهك كه كارۆخ ئیبراهیم حه‌كیم كاری ده‌رهێنانی بۆ ده‌كات، كاری سێیه‌م وه‌ك و ئه‌كته‌ر ڕۆڵی هه‌یه له شانۆگه‌رییه‌ك به ناوی دوژمنی گه‌ل.
وه‌یلان سدیق له سلێمانی له دایك بووه و له هه‌ولێر ده‌ژی، ته‌مه‌نی 19 ساڵه و ئه‌كته‌ری بواری شانۆ و سینه‌مایه، له كۆلێژی سینه‌ما و شانۆی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین.
هه‌ولێر/ گه‌رمیان گلی