كۆمپانیای ڤۆڵكسڤاگنی ئه‌ڵمانی بڕیاری دا، چیتر ئۆتۆمبێلی "بیتڵز" دروست نه‌كات، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی له كوردستان به "بۆق یان كیسه‌ڵ" ناسراوه.
كارگه‌ی بویبلا له مه‌كسیك، كه لقێكی سه‌ره‌كیی ڤۆڵكسڤاگنه و ئۆتۆمبێلی "جۆری بیتڵز به تایبه‌ت له‌وێ دروست ده‌كرێ، بڕیاری دا ئه‌و به‌رهه‌مه داخات و چیتر دروستی نه‌كه‌نه‌وه.
ئۆتۆمبێلی "بۆق یان كیسه‌ڵ" به‌شێك بوو له مێژوویه‌كی تاڵی ئه‌ڵمانیا، چونكه پڕۆژه و ئالنگاریی نازییه‌كان بوو، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت و دواتر وه‌ك به‌شێك له گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له به‌رگێكی نوێ‌دا كۆمپانیاكه جێی خۆی كرده‌وه و ئێسته ڤۆڵكسڤاگن له‌گه‌ڵ تۆیۆتای ژاپۆنی ڕكابه‌ریی پڕبه‌رهه‌مترین كۆمپانیاكانی پیشه‌سازیی ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ن و هه‌رچی كۆمپانیای تری دنیایه له‌دوای ئه‌وانه‌وه دێن.
ئه‌و ئۆتۆمبێله، به‌هۆی گرانی نرخ و كه‌میی داوا له‌سه‌ری، به ته‌واوی به‌رهه‌می كه‌م بووه‌وه، بۆیه كۆمپانیاكه ناچار بوو كۆتایی به دروستكردنی بێنێت.
یه‌كێك له زه‌قترین خاڵه به‌رچاوه‌كانی دیزاینی ئۆتۆمبێله‌كه ئه‌وه بوو، ئه‌و شێوه‌یه‌ی ده‌قی پێوه گرتبوو، له ساڵی 1937 تا ئێسته، به ده‌گمه‌ن ده‌ستكاری كرابوو، زۆرینه‌ی خه‌سڵه‌ته‌كانی وه‌ك خۆی هێشتبووه‌وه.