سبه‌ى چوارشه‌م 10ى تهمووز، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ڕۆژێكى گرنگ و پڕ جووڵه بێ بۆ هه‌رێمى كوردستان، چونكه دواى نزیكه‌ى نۆ مانگ په‌رله‌مانى كوردستان متمانه به كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات كه له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێ.
چاوه‌ڕوانییه‌كانى خه‌ڵك ته‌نیا بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان نییه، به‌ڵكو پێشبینى زۆر بۆ چاكسازى و دادگه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى و سه‌قامگیرى و گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى و باشتربوونى ڕه‌وشى خه‌ڵك له‌و كابینه ده‌كرێ.
كابینه‌كه له 23 وه‌زی پێكدێ و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پێكهێنه‌رى سه‌ره‌كین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پێكهاته‌كانى كوردستان جیاواز له پێشوو به‌شى فراوانیان به‌ركه‌وتووه و خۆیشیان ئه‌وه به شانازى بۆ كوردستان و كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌بینن.
ئێسته سى ڤى كاندیدى وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستانه‌وه پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كراوه، ئه‌مڕۆیش له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاند، كه وردبینى له‌ناوى كاندیدى وه‌زیره‌كان كراوه و ئه‌نجامه‌كه‌یشى ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش وه‌ك سیسته‌مێكى دامه‌زراوه‌یی له كوردستان.
په‌رله‌مان به‌مشێوه‌یه ده‌نگ به حكوومه‌ت ده‌دات
سبه‌ى سه‌عات 11ى پێش نیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه و ستافى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سروور بارزانى ده‌گه‌نه باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، دواى ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوى پێكهاته‌ى حكوومه‌ت ناوى یه‌ك به یه‌كى وه‌زیره‌كان ده‌خوێنرێته‌وه.
هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ڤاڵا فه‌رید پۆستى وه‌زیرى وه‌رده‌گرێ و له‌ناوى مه‌سروور بارزانییه‌وه ده‌یخوێنێته‌وه تا كۆتایی لیستى وه‌زیره‌كان و سوێندى یاساى ده‌خۆن.
به‌پێى لێدوانى ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مان بێت ته‌واوى ئه‌و لیستانه‌ى ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كردووه ده‌نگ به پێكهاته‌ى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن و بۆ ئه‌وه‌یش له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانه‌وه دڵنیا كراونه‌ته‌وه.
10ى تهمووز ده‌چێته مێژووى یه‌كێكى تر له ڕۆژه گرنگه‌كانى پڕۆسه‌ى سیاسیی له كوردستان، چونكه وه‌ك چاودێران ده‌ڵێن، له ڕابردوو مه‌سروور بارزانى وه‌ك ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ئه‌زموونێكى سه‌ركه‌وتووانه‌ى هه‌بووه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تیش به‌هه‌مانشێوه بێت.
خاڵى سه‌ره‌كى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان "چاكسازییه" له سێكته‌ره گشتییه‌كان و وه‌زیفه‌ى گشتیی و كه‌رتى نه‌وت و چه‌ندان سێكته‌رى تر، هاوكات حزبه سیاسییه‌كانى به‌شداربوو له حكوومه‌تیش سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌بێت چاكسازى بكرێ.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه كۆی پێكهاته‌ی كابینه‌ی پێشنیاركراوه:
1- مه‌سروور مه‌سعوود مسته‌فا بارزانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
2- قوباد جه‌لال حسامه‌دین تاڵه‌بانی بۆ جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
3- فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د عبدوڵا. بۆ وه‌زیری داد.
4- شۆڕش ئیسماعیل عه‌بدوڵا بۆ وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه.
5- رێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالید بۆ وه‌زیری ناوخۆ.
6- ئاوات جه‌ناب نووری ساڵح بۆ وه‌زیری دارایی و ئابووری.
7- د. سامان حوسێن محه‌مه‌د به‌رزنجی بۆ وه‌زیری ته‌ندروستی.
8- ئالان حه‌مه سه‌عید ساڵح محه‌مه‌د بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده.
9- دانا عه‌بدولكه‌ریم حه‌مه‌ساڵح عه‌بدولره‌حمان بۆ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن.
10- ساسان عوسمان عه‌ونی حه‌بیب بۆ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار.
11- د. ئارام محه‌مه‌د قادر ئه‌مین بۆ وه‌زیری خوێندی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
12- د. دارا ره‌شید مه‌حموود بۆ وه‌زیری پلاندانان.
13- كوێستان محه‌مه‌د عه‌بدوڵا بۆ وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
14- محه‌مه‌د سه‌عید عه‌لی بۆ وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان.
15- عه‌بدوڵا مه‌حموود محه‌مه‌د سان ئه‌حمه‌د بۆ وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.
16- بێگه‌رد دڵشاد بۆ وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
17- كه‌مال موسلیم سه‌عید قه‌ره‌نی بۆ وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی.
18- ئان‌و جه‌وهه‌ر عه‌بدولمه‌سیح عهبدوكا بۆ وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن.
19- پشتیوان سادق عه‌بدوڵا بۆ وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی.
20- كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح خه‌لیل بۆ وه‌زیری كاره‌با.
21- خالید سه‌لام سه‌عید بۆ وه‌زیری هه‌رێم.
22- ئایدن مه‌عرووف سه‌لیم بۆ وه‌زیری هه‌رێم.
23- ڤاڵا فه‌رید ئیبراهیم بۆ وه‌زیری هه‌رێم.