كوارگ بۆ بەهێزكردنی بەرگری لەش بەسوودە

:: PM:07:42:09/07/2019 ‌

كوارگ، جیا لەوەی چێژێكی خۆشی هەیە و لە زۆرێك لە خۆراك و سووپ و پیتزا و هیتریش بەكار دەهێنرێت، سوودێكی زۆری تەندروستی هەیە وەك لە خوارەوە:

یەكەم/ لە شێرپەنجە دەتپارێزێت، رێژەیەكی زۆری دژە ئۆكسێنەری تیادایە و كار بۆ نەهێشتنی جۆرێك مادەی كیمیایی دەكات كە زیان بە خانەكانی لەش دەگەیەنن و مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتر دەكەن، هەروەها مادەی "سیلینیۆم"ی تیادایە كە رۆڵی گەورەی لە بەرگریكردن دژی هەوكردن و كەمكردنەوەی گەشەی لووەكان و لابردنی چەند پێكهاتەیەك لە لەش كە رەنگە تووشی شێرپەنجەت بكەن. 

دووەم/ دابەزاندنی رێژەی شەكرە، بەو پێیەی كوارگ رێژەیەكی زۆری ریشاڵ تیادایە كە سوودی بۆ كۆئەندامی هەرس هەیە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ كەمتر دەكات، جیا لەوانە ئاستی گلوكۆز لە خوێن كەم دەكاتەوە.

سێیەم/ بەهێزكردنی دڵ، بەهۆی بوونی ریشاڵ و پۆتاسیۆم و ڤیتامین سی لە كوارگ، دەبێتە هۆی باشتركردنی تەندروستی دڵ و لوولەكانی خوێن و هەریەك لە پۆتاسیۆم و سۆدیۆمیش لە لەشدا بەیەكەوە یارمەتی رێكخستنی پەستانی خوێن دەدەن.

چوارەم/ بەهێزكردنی بەرگری لەش، بەهۆی بوونی "سیلینیۆم" لە كوارگدا كار بۆ باشتركردنی وڵامدانەوەی كۆئەندامی بەرگری لە بەرانبەر میكڕۆب دەكات و ریشاڵەكانی "بێتا گلوكان" كە لە دیواری خانەكانی كوارگدا هەن، هانی بەرگری لەش دەدەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەكان و رێگرتن لە دروستبوونی لووەكان. 

پێنجەم/ ریشاڵە خۆراكییەكان رۆڵێكی گرنگیان هەیە لە پاراستنی كێشی لەش، چونكە گەدە پڕ دەكەن و هەستی تێربوون دروست دەكەن، هاوكات كارۆ بۆ كەمكردنەوەی ئارەزووی خواردن دەكەن. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل