هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی كورد "نازدار"، له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نوێترین وێنه‌كانی خۆی بۆ یه‌كه‌م جار بڵاو كرده‌وه و بووه‌ته جێی توانجی هه‌وادارانی و به‌وه‌ی ئه‌مه یه‌كه‌م جاره نازدار به‌م شێوه ده‌ركه‌وێت.
هونەرمەند "نازدار جەزیری" لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فه‌یسبووك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى نوێترین وێنەی خۆی بڵاو کردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر وێنه‌كه‌یش نووسیویه‌تى، "بەمزووانە بەرهەمی نوێم دەبێت".
نازدار له ساڵی 1987 له باكوری كوردستان له‌دایك بووه، خاوه‌نی چه‌ندان كلیپه و ماوه‌یه‌كه كاری نوێی نییه و بێ ده‌نگه، هاوسه‌رگیری كردووه له‌گه‌ڵ هونەرمەندی ناسراوی شاری دهۆک "ڕابین" خاوەنی کچێکن بە ناوی "کەنی"، ئێسته له ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ده‌ژی. نازدار به‌وه ناسراوه كه‌متر حه‌زی له ده‌ركه‌وتنه له ڕاگه‌یاندنه‌كان، بۆیه كه‌مترین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ژنه هونه‌رمه‌نده هه‌یه.
نازدار یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه زۆر گرنگی به به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دات و به‌رده‌وامه له‌ڕێی په‌یجه‌كانییه‌وه وێنه تایبه‌ته‌كانی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه.