هونەرمەند ناودارى عه‌ره‌بى - توونسى "سابر ڕووباعی" له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك لینكى نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاو کردەوە كه تا ساتى ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه 430,949 هه‌زار بینه‌ره‌ى هه‌بووه.
گۆرانیبێژی توونسی "سابڕ ڕووباعی" لە یوتیوب نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بڵاو کردەوە بە ناوی "بای بای"، بە شێوازێکی نوێ ڤیدیۆ کلیپەکەی بۆ کراوە و له‌لایه‌ن كۆمپانیاى به‌رهه‌مهێنانى هونه‌رى ڕۆتاناوه بۆلاى ئه‌نجامدراوه.
شایه‌نى باسه وه‌ك خۆى له كۆتایى كلیپه‌كه زانیارییه‌كانى بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێکست و ئاوازی گۆرانیەکە لەلایەن "سەلیم عەبدوڵا" بۆ دانراوە، لەلایەن "وەلید ناسیف" کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە، ده‌رهێنانى ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ى له ئاساتێكى ته‌كنیكى به‌رز بۆ كردووه.
سابڕ ڕووباعی گۆرانیبێژى ناودارى توونسییه، لە ساڵی 1967 لە توونس لەدایک بووە، زیاتر لە 30 ساڵە دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە، خاوەنی 11 ئەلبووم و چەندان ڤیدیۆ کلیپى تایبه‌ت به‌خۆیه‌تى، چوار وه‌رز داداوه‌رى به‌نارمه‌ى خۆشترین ده‌نگى عه‌ره‌بى بووه، خێزانداره و خاوه‌نى سێ منداڵه.