نرخی نەوت هەڵكشا

:: AM:10:54:10/07/2019 ‌

دوو رۆژە نرخی نەوت لە هەڵكشاندایە و دابەزینی بڕی نەوتی كۆگاكراوی ئەمەریكا لە گرنگترین هۆكاری هەڵكشانی نرخی نەوت هەژمار دەكرێت.

سەرەتای ئەم هەفتەیە كاتێك بازاڕی بۆرسە كرایەوە نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بریتی بوو لە سەرووی 64 دۆلار و لە یەكەم رۆژی بازاڕەكە نرخی نەوت بۆ 63 دۆلار و 85 سەنت دابەزی، بەڵام لە دوێنێ سێشەمەوە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە كردووە و ئەم بەرزبوونەوەیەش تا ئێستە بەردەوامە.

بەگوێرەی dailyfx  دوێنێ سێشەم نرخی نەوت لە 63 دۆلار و 80 سەنتەوە بۆ 64 دۆلار و 50 سەنت هەڵكشا و ئەمڕۆ چوارشەمیش بەرەو 64 دۆلار و 84 سەنت بەرز بووەتەوە.

گرنگترین هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ دابەزینی نەوتی كۆگاكراوی ئەمەریكا دەگەڕێتەوە و لە ماوەی هەفتەی رابردوودا هەشت ملیۆن بەرمیل لە نەوتەكە دابەزیوە و گەیشتووەتە 461 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل. لێكۆڵەرەوان پێشبینییان كردبوو سێ ملیۆن بەرمیل لە نەوتەكە كەم ببێتەوە.

هەر جۆرە دابەزینێك لە ئاستی خستنەڕوو و بەرزبوونەوەی ئاستی داخوازی دەبێتە هۆی هەڵكشانی نرخی نەوت.



وشە - سلێمان تاشان