سەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان هاتە هەڵبژاردن

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان ڕێواس فایەق وەك سەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان هاتە هەڵبژاردن و دەستبەكار بوو.

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ـی تەمووز، لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دوو كەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژارد بریتی بوون لە ڕێواس فایەق و شادی نەوزاد.

ڕێواس فایەق 72 دەنگی بە دەست هێنا. 
شادی نەوزاد 16 دەنگی بە دەست هێنا.

هەڵبژاردنی ڕێواس فایەق بەپێی ڕێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی ئەو پۆستە بۆ پشكی یەكێتییە و دوای ڕێككەوتنی سیاسی نێوانیان دیاری كرا و دەستبەكار بوو كە پێشتر ڤاڵا فەریدد ئەو ئەركەی وەرگرتبوو تا یەكێتی كەسێك دیاری دەكات.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی كە بڕیارە لە لە سێ‌ بڕگە پێكهاتووە، یەكەمیان تایبەتە بە سوێندخواردنی یاسایی بۆ ئەو پەرلەمانتارە نوێیانەی كە شوێنی ئەو پەرلەمانتارانە دەگرنەوە  كە پۆستی حكوومییان لە كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا وەرگرتووە، لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان و لەگەڵ خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازی بڕیاری دیاریكردنی رۆژی 3/8/2014 وەك رۆژی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان.



وشە - رامیار جەواد


PM:12:10:11/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 817 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌