له كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی چواری ئه‌مساڵ، له سنووری پارێزگای
سلێمانی پاره‌ی پوچه‌ڵكراو دابه‌شكراوه به‌سه‌ر مووچه‌خۆران و به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی
هه‌رێم له سلێمانی روونكردنه‌وه له باره‌ی ئه‌و پاره پوچه‌ڵكراوه ده‌دات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ی تهمووز، عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی هه‌رێم له سلێمانی
به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ مووچه‌ی فەرمانبەران به
ده‌ستیان ده‌گات له لقی بانكی ناوه‌ندی هه‌ولێر وه‌ریان گرتووه و دەڵێ، كه پاره‌كه‌یان
ناردووه ئێمه‌ش دابه‌شمان كردووه به‌سه‌ر بانكه‌كانی دیكه و بانكه‌كانیش دابه‌شیان
كردووه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
زیاتر روونی دەکاتەوە، گرفته‌كه له لایه‌ن لقی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم
بووه له هه‌ولێر و ئێمه كارمان ته‌نیا دابه‌شكردنه، ئه‌و پاره‌یه‌ش كه كون كراوه
و مۆرێكی سووری لێدراوه، رێگه‌پێدراو نییه و پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه و له بازاڕ به‌كار
نایه‌ت.
"لقی بانكی ناوەندی هەرێممان ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه لێپێچینه‌وه‌ی
خۆی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه بگرێت و ئه‌و بڕه‌شیان بۆ
بگۆڕێته‌وه كه پوچه‌ڵكراوه و وه‌رگیراوه، پاره‌كه‌ش له رێگه‌ی بانكه‌كانی سنووره‌كه
وه‌رده‌گیرێته‌وه و تا ئێستاش بۆ ئێمه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه" عەبدوڵڕەحمان ساڵح
وای گوت.
به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی هه‌رێم له سلێمانی دووپاتی دەکاتەوە، له هه‌موو
وڵاتێك پاره‌ی پوچه‌ڵكراو هه‌یه و شتێكی ئاساییه و لێره‌ش كه دابه‌شكراوه ده‌بێت
سه‌ره‌تا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و پاره پوچه‌ڵكراوه بگیرێت كه دابه‌شكراوه، دواتر رێكاره‌كانی
پێدانی پاره‌ی ئاسایی بگیرێته‌به‌ر.
ئه‌و بڕه‌پاره پووچهڵكراوهی دابه‌شكراوه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
له لایه‌ن لقی بانكی ناوه‌ندی عێراق له هه‌ولێر بووه و ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتی پوچه‌ڵكردنه‌وه
و فەوتاندنی پاره‌یان هه‌یه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی