له نوێترین توێژینه‌وه‌ی پسپۆڕاندا هاتووه، ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌وه‌نده خۆراكه‌ی له ده‌ستتدا جێی ده‌بێته‌وه خۆراك بخۆیت، به ئاسانترین شێوه كێشت داده‌به‌زێ و پێویستت به هۆكاری تری دابه‌زینی كێش نامێنێ.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، پسپۆڕانی ته‌ندروستی له ئه‌مه‌ریكا له نوێترین توێژینه‌وه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌وه‌نده خۆراكه‌ی له ده‌ستتدا جێی ده‌بێته‌وه، خۆراكی ژه‌مه‌كان بخۆیت، به ئاسانترین شێوه له زیادخۆریی ڕزگارت ده‌بێ و كێشت داده‌به‌زێ.
زیاتر ڕوون كراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ژه‌مه‌كه له سه‌وزه پێك هاتبوو، ئه‌وا ده‌بێت ناو هه‌ردوو ده‌ستت پڕ بكه‌یت و تێری لێ بخۆیت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆراكه‌كه له برنج، مه‌عكه‌ڕۆنه و ئه‌و خۆراكانه پێك هاتبوو كه به كاربۆهیدرات ده‌وڵه‌مه‌ندن، ئه‌وا ده‌بێت ته‌نیا پێشی ده‌ستت پڕ بكه‌یت و بیخۆی.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ژه‌مه خۆراكه‌كه له گۆشت و ئه‌و خۆراكانه پێك هاتبوو كه به پرۆتین ده‌وڵه‌مه‌ندن، ده‌بێ ده‌ست به شێوه‌یه‌ك پڕ بكه‌یت كه هه‌ردوو ده‌ست بگرێته‌وه، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی هی سه‌وزه، ده‌بێ په‌نجه‌كانت به‌یه‌كه‌وه بنووسێنی، تا خۆراكی زۆر تێدا جێ نه‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ریش ژه‌مه‌كه له شیرینی و سارده‌مه‌نی پێكهاتبوو، ده‌بێت په‌نجه‌كانت به ته‌واوی له‌گه‌ڵیدا به‌رز بكه‌یته‌وه، تا بڕه‌كه دیاری بكه‌یت.