خواردنەوە شیرینكراوەكان مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكەن

:: PM:03:29:11/07/2019 ‌

توێژەرانی فڕەنسایی ئاماژە دەكەن كە ئەو كەسانەی رێژەیەكی زۆر خواردنەوەی شیرینكراو دەخۆنەوە، ئەگەر و مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجە زیاتر دەبێت.

لە توێژینەوەیەكی فرەوان كە تیمێكی فڕەنسی ئەنجامی دا دەركەوت كە دەكرێت لە رێگەی كەمكردنەوەی خواردنەوەی گیراوە شیرینكراوەكان رێژەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە شێرپەنجە كەم بكرێتەوە.  

توێژینەوەكە بۆ ماوەی نۆ ساڵ چاودێری حاڵەتی هەزاران كەسی كرد بۆ ئاشكراكردنی حاڵەكانی دەبنە هۆی دروستبوونی هەموو جۆرەكانی شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمك و قۆڵۆن و پرۆستات كە زۆر باون، ئەنجامەكان دەریانخست كە هەر زیادخواردنەوەیەكی گیراوە شیرینكراوەكان تا ئاستی 100 میلیلیتری رۆژانە، مەترسی توشوبوون بە شێرپەنجە بە رێژەی 18% زیاد دەكات و بۆ شێرپەنجەی مەمك بە رێژەی 22%.

ئیمیلییا لیك، شارەزا لە تەندروستی گشتی لە زانكۆی تیساید لە بەریتانیا لەو بارەوە گوتی، لەو كاتەی توێژینەوەكە وڵامێكی یەكلاكەرەوە لەبارەی هۆكاری تووشبوون لە نێوان خواردنی شەكر و شێرپەنجە ناداتەوە، بەڵام گرنگی ئەوەمان بۆ دەردەخات كە پێویستە سنوورێك بۆ خواردنی شەكر دابنێین.






وشە - مه‌حموود ئیسماعیل