فیلمه نوێیه‌كه‌ی پیاوی جاڵجاڵۆكه‌ی دوور له ماڵ "سپایده‌رمان فار فره‌م هۆم" توانی له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی قازانج بكات و ئه‌ستێره‌كانی ناو فیلمه‌كه‌یش به‌ناوبانگتر بكات.
ماڵپه‌ڕی "
wired" هه‌واڵێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر فیلمه نوێیه‌كه‌ی پیاوی جاڵجاڵۆكه و ئاماژه‌ی پێ داوه، پیاوی جاڵجاڵۆكه‌ی دوور له ماڵ "سپایده‌رمان فار فره‌م هۆم" فیلمێكی نوێی كۆمپانیای مارڤێڵه كه پێش چه‌ند رۆژێك له سینه‌ماكانی دنیا بڵاو كرایه‌وه و خه‌ڵكانێكی زۆر له سه‌رانسه‌ری دنیا سه‌یری فیلمه‌كه‌یان كرد و ئه‌مه‌یش وای كرد داهاتێكی خه‌یاڵ قازانج بكات كه 500 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو.
ئه‌م فیلمه ته‌واوكه‌ری فیلمه‌كانی مارڤێڵه و یه‌كێكه له فیلمه به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی پێی ئاشنایه و پێشووتریش به‌شه‌كانی ئه‌م فیلمه داهاتێكی باشیان قازانج كردووه، هه‌روه‌ها سپایده‌رمان له بۆكس ئۆفیسی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له پێش هه‌موو فیلمه‌كانی تره‌وه بوو.