مەسروور بارزانی پەیامێك ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەكات

:: PM:07:19:11/07/2019 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبای ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی تەمووز، لە پەیامێكدا كە ئاراستەی رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی كردووە، مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاندووە، بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم، ئومێد دەخوازم لەو ئەركە نیشتمانییەدا سەركەوتووبن و پێوەندی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردنیش لە هەرێمی كوردستان پێوندییەكی بەهێز و تۆكمە بێت، بۆئەوەی بتوانین بەیەكەوە باشترین خزمەت پێشكەشی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكەین و پرۆسەی دیموكراسیش لە هەرێمی كوردستان پەرە پێ بدەین.

ئەمڕۆ ڕێواز فایەق ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانی كوردستان دوای ڕێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی بووە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم