به‌رپرسێكی ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكرای ده‌كات له ناو نه‌خۆشخانه حكوومیه‌كان ده‌رزی دژه ژه‌هری مارو دووپشك نه‌ماوه و ئه‌وانه‌یشی له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه حكوومیه‌كان ده‌فرۆشرێن به قاچاخ هێنراون و له كوالێتی ده‌رنه‌چوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ی تهمووز، هێرش سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به "وشه"یڕاگهیاند، ئێسته له ناو نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كاندا هه‌موو جۆره ده‌رزیه‌كی دژه ژه‌هرمان نییه، ئه‌مساڵ كرینی ده‌رمان بووه به‌شێوه‌ی ته‌نده‌رین، ساڵانیڕابردوو ئه‌گه‌ر ده‌رمان پێویست بوایهیان كهمبووایهتهوه له بازاڕ ده‌مانكڕی ئه‌مساڵ ده‌بێت به ته‌نده‌ر بێت هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه پێده‌چێت ئه‌و ده‌رزی دژه ژه‌هره هێشته كۆمپانیاكانی ته‌نده‌ر دابینیان نه‌كردووه.
زیاتر گوتى، كه‌مبوونه‌وه و نه‌مانی ده‌رمان له نه‌خۆشخانه حكوومیه‌كان هۆكاری ته‌كنیكییه و ئه‌و دژه ژههرانهیشی كه له بازاڕ و ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان هه‌یه هه‌مووی قاچاغه و كوالێتی كۆنتتڕۆڵی له‌سه‌ر نییه، به‌غدایش به‌پێی پێویستی هه‌ر بڕێكی له به‌رده‌ستدا بێت بۆمان ده‌نێرێت به‌ڵام زیاتر گرنگی به ناوخۆ ده‌ده‌ین له ڕێگه‌ی ته‌نده‌ری كۆمپانیاكانه‌وه.
ڕوونیشى كرده‌وه، ژه‌هره‌كان جیاوازن له مار و دووپشك واته له دوو پشكێكه‌وه بۆ دوپشكێكی تر ژه‌هره‌كه جیاوازه و دهرمانهكهیشیان جیاوازه، نه‌بوونی ده‌رزی دژه ژه‌هر مه‌ترسیداره و كاریگه‌ری دروست ده‌كات، به‌ڵام دژه ژه‌هری مار زۆر كاریگه‌ری نابێت.
هه‌روه‌ها گوتی، له‌كاتی پێوه‌دانی مار و دووپشك زۆرجار كه‌سه‌كه تووشی حه‌ساسیه‌تێكی قورس ده‌بێت و گیانی كه‌سه‌كه تووشی شۆك ده‌بێت، زۆر جار كه‌سه‌كه به‌و حه‌ساسییه‌ته گیان له ده‌ست ده‌دات نه‌ك ژه‌هره‌كه، به‌ڵام به‌گشتی ده‌رزی دژه ژه‌هر له نه‌خۆشخانه‌كاندا نییهیان كه‌مبووه‌ته‌وه.
پێشتر ژماره‌یه‌ك هاووڵاتییان باسیان له‌وه كردبوو كه به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رزی دژه ژه‌هری دووپشك له نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست نه‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌رزیان بۆ خۆیان كڕیووه به بڕه پاره‌یه‌كی زۆر كه نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 100 هه‌زار دینار بووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی