جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، لە پەیامێكدا پیرۆزبای لە مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكات.
دەقی پەیامی پیرۆزباییەكە:
"سڵاوت لێبێ جه‌نابی سه‌رۆكی به‌ڕێز
هه‌زار جار پیرۆزه پێدانی متمانه به حكوومه‌ته‌كه‌ت، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ خۆت و كابینه وهزارییهكهت ده‌خوازین، به‌هیوای خێر و خۆشی بۆ گه‌لی عێراق له كوردستان.
براتان.. حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق.
ڕۆژى چوارشه‌م 10ی تەمووز، مەسروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت، لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران متمانەی پێ درا و دواتر و تەواوی حكوومەتەكەی متمانەیان وەرگرت. پاشان لە گوتارێكدا ڕای گەیاند، یەكێك لە سەرەكیترین كارەكانی حكوومەتەكەی بریتی دەبێ لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.