ئازاد جندیانی پیرۆزبایی له‌ مه‌سروور بارزانی ده‌كات

:: PM:10:06:11/07/2019 ‌
ئازاد جندیانی سیاسه‌توانى دیاری كورد، لە پەیامێكدا پیرۆزبای لە مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكات.

دەقی پەیامی پیرۆزباییەكە:

"برای بەڕێزم کاك مسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

بە سڵاوێکی گەرمەوە، لە دڵەوە بەناوی خۆم و براو خوشك و خێزانەکەم و کوڕەکەم و کچەکانم و بەناوی کەسوکاری تری بنەماڵەی وه‌هاب ئاغاوە، پیرۆزبایی خۆمانت پێشکه‌ش ئەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنتان و دەستبەکاربوونتان لەم پۆستە گرنگەدا، کە زۆرینەی هاووڵاتییان دڵیان خۆشە بە وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن بەڕێزتانەوە و هاوکات زۆر ئەبیستین و ئاگادارین کە  ئومێدی زۆریان لەسەر توانا و شیانەکان و کەسایەتی بەڕێزت هەڵچنیوە و هاوکات متمانەیەکی زۆریان پێتە، هیوادارین و دڵنیاشین کە لە درێژەی نزیك بە چوار ساڵی داهاتووی حوکمڕانی بەڕێزتدا ئەو متمانەیە بە بەڕێزتان هەیە ڕوو لە زیادبوون و هەڵکشان ئەبێ، ئێمەیش بەو توانا متەوازعەی خۆم و بنەماڵەکەمان لە خزمەتدا ئەبین و بەپێی ئەو ئاڕاستە و ڕەوتە سیاسیەی کوردایەتی کە جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی دایڕشتووە، هەموومان لەسەری ئەڕۆین، هیواخوازین کە وەك ئەرکەکانی پێشووترت ئەم ئەرکە تازەیەشتان قۆناغێکی وەرچەرخێن لە دەوڵەتداری کوردستاندا بنەخشێنێ".

سەرکەوتن بۆ ئێوە و شانازیش بۆ هەموومان.

براتان..  ئازاد جندیانی

ڕۆژى چوارشه‌م 10ی تەمووز، مەسروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت، لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران متمانەی پێ درا و دواتر و تەواوی حكوومەتەكەی متمانەیان وەرگرت. پاشان لە گوتارێكدا ڕای گەیاند، یەكێك لە سەرەكیترین كارەكانی حكوومەتەكەی بریتی دەبێ لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.


وشە - محەمەد میران