لیژنه‌ی دادوه‌ری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق "كۆنگرێس" بانگهێشتی جارید
كۆشنه‌ر و 12 كه‌سی نزیك له دۆناڵد تره‌مپی كرد، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له 2016.
ئه‌و لیژنه‌یه كه دیموكراته‌كان به‌سه‌ریدا زاڵن و زۆرینه‌یان پێكهێناوه، ئامانجیان له ڕێی ئه‌و هه‌نگاوه جارێكی تر پرسی ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا و سه‌رخستنی تره‌مپ به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنی 2016ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه‌وه ڕۆژه‌ڤی میدیاكان و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش بكه‌ن، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له ڕاپۆرته‌كه‌ی رۆبه‌رت مۆله‌ری لێكۆڵه‌ر به ته‌واوی پشتڕاستی ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كه كرایه‌وه.
مۆله‌ر له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاماژه‌ی داوه، كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ده‌ست نه‌كه‌وتووه، كه پێوه‌ندی نێوان تیمی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ و ڕووسیا پشتڕاست بكاته‌وه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی قورسی و ئه‌و كۆسپانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا خستوویه‌تییه به‌رده‌می، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێ بگات به ڕاستییه‌كان و دادپه‌روه‌ری له‌و دۆسیه‌یه به‌دی بهێنێت.
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكه‌ی لیژنه‌ی دادوه‌ری دا، بۆ ئه‌وه‌ی 12 له كه‌سانی نزیكی تره‌مپ بێنه به‌رده‌م لیژنه‌كه و شایه‌تی و زانیاری بده‌ن و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه بده‌نه‌وه، له نێو ئه‌و كه‌سانه‌یش جیا له جارید كۆشنه‌ری زاوای تره‌مپ، جێف سێشنزی وه‌زیری پێشووی دا و رۆد رۆزنشتاینی جێگری و جۆن كیلی سكرتێری گشتی پێشووی كۆشكی سپی و دێڤد بیكه‌ری ڕۆژنامه‌نووس بوونیان هه‌یه.