سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به توندی بۆردمانكردنی نه‌خۆشخانه‌كان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له باكوری ڕۆژئاوای سووریا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژێم و هێزه شه‌ڕه‌كه‌ره‌كانی تر ده‌كات و هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، له هیچ جه‌نگێك هه‌نگاوی وا مه‌ترسیدار نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر كه به ئه‌نقه‌ست و به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بۆردمان بكرێت.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرس له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان چوارشه‌می ڕابردوو ڕژێمی سووریا نه‌خۆشخانه‌ی نه‌عمانی بۆردمان كردووه، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه و زۆرترین سوودی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌بووه.
زیاتر گوتی، فڕۆكه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌د و ڕووسیای هاوپه‌یمانی به‌رپرسن له‌به‌رده‌م بۆردمانكردنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه و سه‌رپێچی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیشیان كرد، كه له ماوه‌ی ڕابردوو به فه‌رمانێك دووپاتی له قه‌ده‌غه‌ی بۆردمانی نه‌خۆشخانه و گرووپه مه‌ده‌نییه‌كان كردووه، به‌ڵام هیچ گوێ به‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش نه‌دراوه.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاتووه، پێویسته به ته‌واوی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ژێرخانی ئاوه‌دانی ناوچه‌كان بپارێزرێن و به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆردمانی ئه‌و ناوچانه نه‌كرێ و به توندیش سه‌ركۆنه‌ی بۆردمانكردنیان ده‌كه‌ین.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی گۆتێرس له كاتێكدایه كه پارێزگای ئیدلب و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری جه‌نگێكی تری به‌خۆیه‌وه بینیوه له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو، به‌وهۆیه‌وه زیاتر له سێ ملیۆن كه‌س ئاواره بوون و به چڕیش بۆردمانی ناوچه جیا جیاكان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كرێت.