ڕووسیا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی دۆخی ئاوه‌كانی كه‌نداو و گه‌رووی هورمز ده‌ربڕی و گوتی، گرژییه‌كان قۆناغ به قۆناغ زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن و ویستی ڕاسته‌قینه‌یش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه بۆ گۆڕینی سیسته‌می سیاسی له عێراق و كۆتایهێنان به‌و ڕژێمه‌ی ئێسته حوكمی وڵات ده‌كات.
گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ڕووسیا ماریا زاخارۆڤا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئاشكرای كرد، دۆخی ئاوه‌كانی كه‌نداو و گه‌رووی هورمز به شێوه‌یه‌كی دراماتیكی و قۆناغ به قۆناغ ڕوو له گرژی زیاتر ده‌كات، هه‌رچه‌نده پێویسته ڕێ له كێشه و ئاڵۆزی زیاتر بگرێ، به‌ڵام دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه بڕوات گرژی زیاتر ڕوو ده‌دات.
زیاتر گوتی، ئێمه له‌و بڕوایه‌داین، كه په‌یامی هه‌ردوولا به ئاراسته‌ی به‌یه‌كدا هه‌لپژان و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی یه‌كتره، بۆیه گرژییه‌كان ده‌گه‌نه مه‌ترسیدارترین ئاست و تا له خاڵێكدا به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون و دۆخه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه و هێرش بۆ سه‌ر یه‌كتر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
زاخارۆڤا نه‌یشارده‌وه، كه مۆسكۆ به ته‌واوی له نیازی واشنتن گه‌یشتووه و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه ده‌یه‌وێ گۆڕانكاری له سیسته‌می سیاسی و ڕژێمی ئیسلامی ئێران بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش خه‌ریكی پلانڕێژییه و به وردی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات.