دواى شه‌هیدبوونى هه‌ر كه‌سێك ته‌نیا دۆسیهێك له دادگاكان به‌كراوه‌یى ده‌مێنێته‌وه
بۆردمانى توركیا بۆ لێدانى بنكه و باره‌گاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) له سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه و به‌رده‌وام خه‌ڵكی سڤیل ده‌بن به قوربانی، به‌ڵام كه‌سوكارى قوربانیان نازانن سكاڵا چۆن له‌سه‌ر چه‌كدارانى په‌كه‌كه تۆمار بكه‌ن. راوێژكارێكى یاسایی ده‌ڵێت تا ئێسته ته‌نیا دۆسیه‌یه‌ك بۆ قوربانیان ماوه‌ته‌وه و دادگا نازانێ چۆن بڕیارى له‌سه‌ر بدات.
مورید قادر مامى یه‌كێك له قوربانیانى ململانێی توركیا و په‌كه‌كه‌یه له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌كه‌وێته سنوورى سیده‌كانه، ئه‌و چه‌ندان جار پارێزه‌رى ڕاسپاردووه سكاڵا له‌سه‌ر په‌كه‌كه تۆمار بكه‌ن و دۆسیه‌ى شه‌هیدبوونى برازاكه‌ى له دادگا یه‌كلا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى نافهرمیبوونى ئه‌و هێزه و نادیاری شوێنیان و جمووجوڵهكانیان له ده‌ره‌وه‌ی یاسا، ناتوانرێت بڕیار له‌سه‌ر دۆسیه‌كه بدرێت.
مورید بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "له 13/5/2014 برازاكه‌م به‌هۆى شه‌ڕى په‌كه‌كه و سوپاى توركیا شه‌هید بووه، له‌وكاته‌ی بۆ گژوگیاى به‌هاره ڕووى له قه‌ندیل كردبوو، به‌ڵام له ئه‌نجامى ته‌قه‌ى چه‌كدارانى په‌كه‌كه شه‌هید بوو و دواى 11 ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌ى گه‌یشته‌وه ده‌ستمان".
سۆران برازا شه‌هیده‌كه‌ی موریده، وه‌ك مامی ڕوونى ده‌كاته‌وه، تا ئێسته دۆسیه‌ى شه‌هید سۆران به كراوه‌یى ماوه‌ته‌وه و پارێزه‌ران هیچیان پێ ناكرێت، چونكه دادوه‌ر پێى ڕاگه‌یاندوون شوێن و ناونیشانێك نییه بۆ ئه‌وه‌ى به فه‌رمى چه‌كدارانى په‌كه‌كه یان نوێنه‌رێكیان ئاگه‌دار بكه‌ینه‌وه له دادگا ئاماده‌بن.
به‌رپرسانى ته‌ناهیى سنوورى ڕانیه ئاشكراى ده‌كه‌ن كه بۆ ڕووداوه‌كانی بۆمباران له سنووری "كورته‌ك" كه له ماوه‌ى ڕابردوو چه‌ند قوربانییه‌كی لێكهوتهوه، هیچ سكاڵایه‌ك تۆمار نه‌كراوه، ئه‌وه‌یش بۆ نه‌بوونى ئه‌نجام و شوێنبزرى ئه‌و هێزانه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
محه‌مه‌د فازڵ گوته‌بێژى هێزه‌كانى ئاسایش له ڕانیه، بۆ "وشه" گوتی، "دواى ڕووداوه‌كانى كورته‌ك دۆسیه كراوه‌ته‌وه و ئاراسته‌ى دادگا كراوه. به‌ڵام تا ئێسته هیچ كه‌سێك نه‌هاتووه سكاڵا تۆمار بكات و داواى یاسایی بنووسێت له‌سه‌ر په‌كه‌كه، بۆیه ئه‌وه‌ی كراوه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانى سنووره‌كه‌وه ئاراسته‌ی دادگا ده‌كرێ".
ڕێناس قاسم ڕاوێژكارى یاسایى و پارێزه‌رى دۆسیه‌یه‌كی كوشتن كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجام دراوه، ئاماه به‌وه ده‌كات كه ناتوانرێ بڕیار بدرێت له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه‌ی په‌كه‌كه ئه‌نجامیان داوه، ئه‌وه‌یش به‌هۆى نافهرمیبوونى ئه‌و هێزه‌یه.
ئه‌و ڕاوێژكاره بۆ "وشه" ئاشكراى ده‌كات، "دۆسیه هه‌یه تا قۆناغى بڕیاردان چووه، به‌ڵام نه‌بوونى شوێن و نافهرمیبوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه، وایكردووه نه‌توانرێ بڕیار بدرێت له‌سه‌ریان، بۆیه تا ئێسته دۆسیه‌كه به كراوه‌یى ماوه‌ته‌وه و دادوه‌ر بڕیارى كۆتایى نه‌داوه".
"پێشتر چه‌ندان كه‌س سه‌ردانیان كردووین بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌واڵى منداڵه‌كانیان بپرسن له‌ناو په‌كه‌كه و بریكارنامهشیان بۆ كردووینه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه هیچمان پێ ناكرێت، بۆیه پێویسته چاره‌سه‌رى ئه‌وه‌یش بكرێت". ڕێناسى پارێزه‌ر واى گوت.
ئه‌و ڕاوێژكاره پێی وایه، تا ئێسته حكوومه‌تى عێراق ناتوانێ قه‌ره‌بووى زیانلێكه‌وتووانى ده‌ستى په‌كه‌كه بكاته‌وه، ته‌نیا هۆكار ئه‌وه‌یه ئه‌و چه‌كدارانه نافه‌رمین و نازانرێت بڕیارى دادوه‌ر ئاراسته‌ى كێ بكرێت، چونكه ئێمه له به‌غدایش داوامان له‌سه‌ر تۆمار كردوون.
لای خۆیه‌وه گوته‌بێژی ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ رای ده‌گه‌یه‌نێت كه كه‌سوكارى ئه‌وانه‌ى چوونه‌ته ناو په‌كه‌كه سكاڵایان هه‌بووه له‌سه‌ر په‌كه‌كه، به‌ڵام نازانرێ سكاڵاكه بۆ كێ ئاراسته بكرێت تا ئه‌و چه‌كدارانه‌ى لێ ئاگه‌دار بكرێته‌وه.
محه‌مه‌د گۆمه‌شینى بۆ "وشه" گوتی، "كه‌سوكارى ئه‌و منداڵانه‌ی ڕفێندراون یان خۆیان چوونه‌ته ناو په‌كه‌كه، چه‌ندان جار سه‌ردانیان كردووین و داواى چاره‌نووسى منداڵه‌كانیان كردووه و سكاڵایان له‌سه‌ر په‌كه‌كه هه‌بووه، چونكه ڕێیان پێ ناده‌ن منداڵه‌كانیان ببینن".
"ئێمه‌یش نووسراومان بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ كردووه تا بزانرێت سكاڵا و ئاگه‌داركردنه‌وه له‌سه‌ر چه‌كدارانى په‌كه‌كه چۆن ئاراسته بكرێت، ئه‌ویش به‌هۆى نه‌بوون و نافهرمیبوونى ئه‌و هێزه كه وایكردووه نه‌توانرێ داواكارى ئه‌و دایك و باوكانه جێبه‌جێ بكرێت" گوته‌بێژه‌كه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان وای گوت.