وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانتاران، وه‌ڵامی داوایه‌كی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ده‌ده‌نه‌وه كه داوای كردبوو "هێزی پێشمه‌رگه هاوشێوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بخرێنه ناو سوپای عێراق"، ئه‌مه‌ش دوای بڕیارێكی عادل عه‌بدولمه‌هدیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه بۆ حه‌شدی شه‌عبی ده‌ركردووه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ماوه‌ی مانگێك مۆڵه‌تی به‌و گرووپه چه‌كدارییانه داوه كه خۆیان وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی ده‌ناسێنن و تا ئێسته نه‌چوونه‌ته پاڵ ئه‌و میلیشیایانه، واز له چه‌كداری بێنن و ده‌ست به كاری سیاسی بكه‌ن، یان ئاماده بن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و داوای داخستنی بارهگهكانیشی كردن.
دوای ئه‌و بڕیاره، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق داوای كرد بڕیاره‌كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش بگرێته‌وه، به‌ڵام هه‌رێم وه‌ڵامی عه‌بادی ده‌داته‌وه.
محه‌مه‌د ئه‌مین فارس په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له عێراق به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ی عه‌بدولمه‌هدی تایبه‌ته به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و به‌تایبه‌تیش له بڕیاره‌كه‌دا ناوی ئه‌وان هاتووه نه‌ك هێزی تر.
روونی كرده‌وه، "هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕاسته به‌پێی ده‌ستوور به‌شێكه له هێزی به‌رگریی عێراق، به‌ڵام فه‌رمان ده‌ركردن و جموجووڵیان به ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه و به‌غدا ناتوانێ بڕیارێكی له‌و جۆره به‌سه‌ر هه‌رێمدا بسه‌پێنێت."
پێشی وابوو ئه‌و جۆره لێدوانانه ڕقێكی تایبه‌تی عه‌بادییه له‌باره‌ی پشت تێكردنی كورد له كاتی لابردنی له پۆسته‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعشدا به ده‌ستی هێنان.
دوای هه‌ره‌سهێنانی سوپای عێراق، زیاتر له 60 میلیشیای تایفی له‌ژێر ناوی حه‌شدی شه‌عبی و به فه‌توای ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ی عێراق دروست كران.
بابه‌كر فه‌قێ به‌رپرسی ده‌زگه‌ی ڕۆشنبیری و هۆشیاریی نیشتمانی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ڕێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندایه كه فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، نه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق.
فه‌قێ گوتی، "پێشمه‌رگه هێزێكی ڕێكخراوه و جیاوازه له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕێ به ده‌ستوه‌ردانی كه‌س له‌و هێزه‌دا نادات."
له شه‌ڕی دژ به داعش هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رگرییه‌كی ئه‌فسانه‌ییان كرد و سه‌ره‌ڕای شه‌هیدبوونی نزیكه‌ی دوو هه‌زار پێشمه‌رگه و برینداربوونی 10 هه‌زاری تر، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ئه‌و ڕێكخراوه‌دا به ده‌ست هێنا و بووه جێی ستایشی وڵاتانی زلهێزی دنیا.
"تا ئێسته حكوومه‌تی عێراق مافه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی نه‌داوه كه به‌شێكه له سیستمی به‌رگریی فیدڕاڵیی عێراق، ده‌بوو به‌رپرسانی ئێسته و داهاتووی عێراق به دابینكردنی مافه‌كانی پێشمه‌رگه، سوپاسی پێشمه‌رگه‌یان بكردایه نه‌ك ئه‌و جۆره لێدوانانه بده‌ن." به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وای گوت.
له بودجه‌ی عێراقدا بڕی ٦٨ ملیار دینار بۆ پێشمه‌رگه ته‌رخان كراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای په‌سه‌ندكردنی یاساكه، تا ئێسته ئه‌و پاره‌یه بۆ پێشمه‌رگه نه‌هاتووه.
شیروان میرزا په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له عێراق به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه ناچێته ژێر فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی عێراق، چونكه هه‌رێم حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی هه‌یه و ئه‌و هێزه‌ش له‌ژێر فه‌رمانی دامه‌زراوه شه‌رعی و یاساییه‌كانی هه‌رێمه نه‌ك عێراق.
ئاماژه‌ی دا، "ئه‌و جۆره لێدوانانه زیاتر بۆ ورووژاندنی شه‌قامی عێراقی و شیعه‌یه تا دژی حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ناڕه‌زایی ده‌رببڕن و به خۆپێشاندان ڕێگری له كاره‌كانی ئه‌و حكوومه‌ته بكرێت."