ساڵانه رێژه‌ی به‌كاربردنی كاره‌با 7% به‌رز ده‌بێته‌وه
له مانگی تهمووزداین كه یه‌كێكه له گه‌رمترین مانگه‌كانی ساڵ و به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونی "وشه"، ده‌ركه‌وتووه پێدانی سه‌عاته‌كانی كاره‌با له‌م كاته‌ی ساڵدا به‌راورد به هه‌مان ماوه له ساڵانی رابردوو زۆر باشتر بووه. وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان بۆ زیادبوونی باران و گه‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
به‌پێی دواین ئاماری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان، سێ هه‌زار و 300 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. له‌و كاتانه‌ی كه پله‌ی گه‌رمی نزمه و ئاستی به‌ركارهێنانی كاره‌با له كوردستان كه‌م ده‌بێته‌وه، كاره‌با له هیچ شوێنێكی كوردستان ناپچڕێت و سه‌رجه‌م موه‌لیده‌كان كوژاونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما به‌تایبه‌تی له كاتی رۆژدا و بهگهڕخرانی كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و كردنه‌وه‌ی داوده‌زگا حكوومییه‌كان، ئاستی به‌كاربردن به‌رز ده‌بێته‌وه و له‌و كاته‌شدا كاره‌با له‌سه‌ر هاووڵاتییان ده‌پچڕێت و به‌گوێره‌ی نۆره و دابه‌شكردنی كاره‌با، پشت به موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ده‌به‌سترێت.
محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، له‌و كاته‌ی كه داخوازی زۆر له‌سه‌ر كاره‌با هه‌یه و پله‌كانی گه‌رمی به‌رزن، ئاستی داخوازی كاره‌با له كوردستان بۆ نزیكه‌ی پێنج هه‌زار مێگاوات به‌رز ده‌بێته‌وه. به‌و پێیه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌زار و 700 مێگاوات كاره‌بای تری له‌به‌رده‌ست بوایه، ئه‌وا له مانگی تهمووز 24 سه‌عات كاره‌بای نیشتمانی به هاووڵاتییان ده‌درا. به‌ڵام ئێسته ئه‌و هه‌زار و 700 مێگاواته له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه پڕ ده‌كرێته‌وه و هاووڵاتییان به هه‌ردوو جۆر كاره‌با 24 سه‌عات كاره‌بایان بۆ دابین ده‌كرێت. به‌و پێیه حكوومه‌ت توانای هه‌یه 66%ی پێداویستی به كاره‌بای نیشتمانی پڕ بكاته‌وه و به رێژه‌ی 34%یش پشت به موه‌لیده ببه‌ستێت.
ساڵانه ژماره‌ی هاوبه‌شه‌كانی كاره‌با له كوردستان به رێژه‌ی 7% زیاد ده‌بن، به‌و پێیه‌ش ده‌بێ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باش به رێژه‌ی 7% زیاد بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵێك پێشتر كاره‌با بۆ خه‌ڵك دابین بكرێت. ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه ئه‌وه‌یه ئه‌مساڵ سه‌ره‌ڕای زیادبوونی 7% له رێژه‌ی به‌كاربردنی كاره‌با، به‌راورد به ساڵی رابردوو سه‌عاتی زیاتری كاره‌بای نیشتمانی بۆ هاووڵاتییان دابین كراوه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆكاره‌كه بۆ دوو شت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی و به‌ستنه‌وه‌ی به‌شێك له وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به تۆڕی گازی سروشتی، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زیاتر بووه و تۆرباینی زیاتر پێده‌كرێن. ئه‌م هۆكاره وایكردووه ئه‌مساڵ 300 تا 400 مێگاوات كاره‌با زیاتر له ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن ئه‌و وێستگانه‌وه به‌رهه‌م بهێنرێت كه پشت به سووته‌مه‌نی ده‌به‌ستن.
هاوكات زۆری باران و پڕبوونی به‌نداوه‌كانیش له كوردستان هۆكاری سه‌ره‌كییه له‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی پاكیش زیاد بكات. ساڵی رابردوو 100 مێگاوات كاره‌با له به‌نداوه‌كان به‌رهه‌م ده‌هات، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئاستی به‌رهه‌مهێنانه‌كه بۆ 300 مێگاوات به‌رز بووه‌ته‌وه. به‌و پێیه سه‌رووی 500 مێگاوات كاره‌با زیاتر له ساڵی رابردوو به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، بۆیه وێڕای پڕكردنه‌وه‌ی 7% له زیادبوونی به‌كاربه‌ر، كه‌مێك له سه‌عاته‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانیی به‌رز كردووه‌ته‌وه.
ئێسته كۆی پێداویستی هه‌رێمی كوردستان به كاره‌با پێنج هه‌زار مێگاواته و ساڵانه‌ش ئه‌گه‌ر ئاستی پێداویستی به رێژه‌ی 7% به‌رز ببێته‌وه، به‌و واتایه دێت كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ تا ساڵێكی تر 350 مێگاوات كاره‌بای تر به‌رهه‌م بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ئێسته كاره‌با دابین بكات. هه‌ر جۆره هه‌وڵێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كاربردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌عاتی زیاتری كاره‌با بۆ هاووڵاتییان دابین بكرێت.
وێستگه‌یه‌كی نوێی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له خه‌بات دامه‌زراوه كه توانای هه‌یه 300 مێگاوات كاره‌با له سه‌عاتێكدا به‌رهه‌م بهێنێت، له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا وه‌ك تاقیكردنه‌وه و تێست چه‌ند رۆژێك ئیشی پێ كرا، به‌ڵام هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌كنیكی هه‌یه كه پسپۆڕان و ئه‌ندازیاران خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ن و به‌گوته‌ی هه‌ورامانی، دیار نییه كه‌ی ئه‌م وێستگه‌یه به فه‌رمی ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان ده‌كات و ئه‌گه‌ر ده‌ستیش پێ بكات، ئه‌وا به‌شێك له پێداویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به كاره‌با پڕ ده‌كاته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئومێده‌واره كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌رسێ حزبه سه‌ره‌كییه‌كه تیایدا به‌شدارن، بتوانن پلانێكی گونجاو بۆ كۆنترۆڵ و چاودێری گواستنه‌وه‌ی كاره‌با دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی زێده‌ڕۆییه‌كان نه‌مێنن و دادپه‌روه‌ری له پێدانی كاره‌با و وه‌رگرتنی كرێی كاره‌با ره‌چاو بكرێت و زۆرترین سه‌عاتی كاره‌باش بۆ هاووڵاتییان دابین بكرێت.