لیژنه‌ی هاوبه‌شی هاریكاری گه‌شه‌پێدان و بووژانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا بڕیاری دا به بڕی 78 ملیۆن یۆرۆ هاوكاری وڵاتانی عێراق و سووریا و ئه‌فریقا بكات و له‌و بڕه پاره‌یه‌ش بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵ ته‌رخان كراوه.
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی هاریكاری گه‌شه‌پێدان و بووژانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه و هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی ئیمانوێلا دیل رید، بڕیار له‌سه‌ر كۆی هاوكارییه‌كانی ئه‌مساڵ درا، بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كێشه و ململانێ‌یان تێدایه و پێویستیان به هاوكارییه.
لیژنه‌كه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی 78 ملیۆن یۆرۆ دا، كه له‌و ڕێژه‌یه بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵ و ڕێگری له هه‌ره‌سهێنانی ته‌رخان كراوه، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی ئیتاڵیاوه كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌و 28 ملیۆن یۆرۆیه‌ی تریش به‌شێكی بۆ سۆماڵ و سوودان و كۆڵۆمبیا و به‌شێكی تریشی له سووریا خه‌رج ده‌كرێت، هاوكات بڕێكیشی به ئاژانسه‌كانی به‌هاناوه‌چوون و یارمه‌تیدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌درێ.
دیل رید سوپاسی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ی كرد بۆ پشتیوانیكردن و ده‌نگدان له‌سه‌ر خه‌رجی و هاوكارییه‌كانی
ئیتاڵیا بۆ وڵاتانی لێقه‌وماو و گوتی، ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا وه‌به‌رهێنان له وڵاتانی دنیا زیاد بكه‌ین و زیاتر له 40 كۆمپانیای ئیتاڵی و 200 كۆمپانیای ناوخۆیی ئه‌سیوپیا له كۆنگره‌ی سه‌رمایه‌داری ئیتاڵیا و ئه‌سیوپیا به‌شدار بوون و كۆمپانیاكانی ئیتاڵیا له‌و وڵاته ده‌ست به وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن و له وڵاتانی تریش هه‌مان هه‌نگاو ده‌گرینه‌به‌ر.