دوی ماوه‌یه‌كی زۆر دابڕان له شیعر و بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی هیچ به‌رهه‌مێك، كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌دی نووسه‌ر و شاعیری كورد، ئه‌مساڵ گه‌ڕایه‌وه و سه‌ره‌تا چه‌ند كۆڕێكی شیعریی ساز كرد، ئێسته‌ش مژده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی دیوانێكی نوێی به هه‌وادارانی دا.
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د نووسه‌ر و شاعیری دیاری كورد بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، نوێترین شیعره بڵاونه‌كراوه‌كانی به‌شێوه‌ی دیوان له‌ژێر ناونیشانی "زمانی باڵنده‌م ده‌زانی" بڵاو ده‌كاته‌وه و ئێسته له قۆناغی دوای چاپكردنیش ته‌واو بووه.
زیاتر گوتی: ئه‌م دیوانه ئێسته ته‌نیا له كتێبخانه‌ی جه‌مال عیرفان هه‌یه، له ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌شه‌وه ده‌گاته سه‌رجه‌م شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دواتریش له رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا ناساندنی بۆ ده‌كرێ و به واژووی خۆمه‌وه پێشكه‌شی هه‌وادارانمی ده‌كه‌م.
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د ساڵی 1967 له گه‌ڕه‌كی ته‌په‌ی مه‌لا عه‌بدوڵای كه‌ركووك له دایك بووه، دوای پێنچ ساڵ له كه‌ركووك چووه‌ته سلێمانی و خوێندن و چالاكییه‌كانی ده‌ست پێ كردووه، نووسه‌ر، شاعیر و رۆژنامه‌نووسی ناوبراو له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا چووه‌ته ڕیزی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ڕانی كوردستان و ساڵی 1986 ده‌ستی به شیعر نووسین كردووه، ساڵی 1992 بووه به رۆژنامه‌نووس و سه‌ره‌تا له رۆژنامه‌ی ئاڵای ئازاد و دواتر له كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی به‌رنامه‌ی تایبه‌تی پێشكه‌ش كردووه، به‌شێك له شیعره‌كانی بۆ سه‌ر زمانه‌كانی ئینگلیزی، نه‌رویجی، عه‌ره‌بی، فارسی و توركی هاتوونه‌ته وه‌رگێڕان.