"هاوئاهه‌نگى ژمێریار و وردبینى فه‌رمانگه‌كان ڕێیه‌كى تر‌ى گه‌نده‌ڵییه"
هێشتا نه‌ریتێكى دووباره‌ى كارگێڕیى له هه‌رێمى كوردستان بوونى هه‌یه، به‌شێكى زۆر له‌و پسوولانه‌ى پاره كه له فه‌رمانگه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم كاریان پێ ده‌كرێ، وردبینیی ڕژدیان تێدا ناكرێ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به‌شێك بن له سه‌رچاوه‌یه‌كى گه‌وره‌ى گه‌نده‌ڵى له كوردستان و هێشتا نه‌زانرابێ.
به‌پێى گه‌وره و بچووكى له هه‌رێمى كوردستان ده‌رماڵه‌یه‌ك بۆ فه‌رمانگه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم دیار كراوه، فه‌رمانگه‌كه به‌پێى چه‌ند ڕێوشوێنێك ئه‌و پاره‌یه خه‌رج ده‌كات كه زۆرجار گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى تێدا ده‌كرێ. له هه‌ندێك فه‌رمانگه‌ى حكوومه‌ت له ڕێى لیژنه‌ى كڕین پاره‌كه خه‌رج ده‌كرێ، به‌ڵام له هه‌ندێك فه‌رمانگه‌ى تر له ڕێى به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریارى كه ڕه‌نگه له ئه‌نجامدا ئه‌و دوو ڕێیه یه‌ك بگرنه‌وه، پاره‌كه خه‌رج ده‌كرێ.
ئه‌و پاره‌یه‌ى وه‌ك ده‌رماڵه‌ى مانگانه ده‌درێت به فه‌رمانگه‌كه‌ى حكوومه‌ت، پێویسته له ڕێى پسووله‌ى خه‌رجى ته‌واو بكرێ. به‌ڵام به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى "وشه" هیچ فه‌رمانگه‌یه‌كى حكوومه‌تیش نییه مانگانه پاره‌ى زیاد بكات و بۆ خه‌زێنه‌ى گشتیی بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵكو جار هه‌یه به‌یه‌ك ڕۆژ هه‌موو ئه‌و بڕه‌ى ماوه ته‌واو ده‌كرێ له‌پێناو ئه‌وه‌ى نه‌گه‌ڕێنرێته‌وه.
"وشه" له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به‌دواداچوون ده‌كات و سه‌ردانى چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رمانگه‌یه‌كى حكوومه‌تى كردووه، له ئه‌نجامى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریارى به‌شێك له فه‌رمانگه‌كان ئه‌وه به‌ده‌ست هات كه "ئه‌و پسوولانه‌ى خه‌رجى دواى وردبینى ناوخۆى فه‌رمانگه‌كه، ڕه‌وانه‌ی خه‌زێنه‌ى گشتیی ده‌كرێنه‌وه كه زۆرجار ڕه‌نگه گه‌نده‌ڵی له پسووله‌كاندا هه‌بێ".
له هه‌رێمى كوردستان دامه‌زراوه‌یه‌كى تایبه‌ت به وردبینى هه‌یه كه دیوانى چاودێرى دارایییه، به‌پێى یاسا ئه‌ركى ئه‌و دامه‌زراوه‌یه وردبینییه له خه‌رجى كۆتایی دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌ت، به‌ڵام به‌هۆى بچووكى دامه‌زراوه‌كه، پێ ناچێت بتوانن وردبینى ساڵانه له هه‌موو دامه‌زراوه‌كان بكه‌ن، ئه‌وه‌یش ڕێیه‌كى تر‌ى گه‌نده‌ڵى له دامه‌زراوه‌كانى كوردستان كردووه‌ته‌وه.
كۆى گشتیی ئه‌و پسوولانه‌ى خه‌رجى كه له فه‌رمانگه‌كانى حكوومه‌ت كارى له‌سه‌ر ده‌كرێ و دواى ته‌واوبوونى مانگانه ڕه‌وانه‌ى خه‌زێنه‌ى گشتیی ده‌كرێن.
ژمێریارى یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانى حكوومه‌ت كه پێى باش نه‌بوو ناوى بڵاو بكرێته‌وه، بۆ "وشه" گوتى، گه‌نده‌ڵى گه‌وره له خه‌زێنه‌ى گشتیی ئه‌رشیڤ كراوه، چونكه هه‌موو ئه‌و پسوولانه‌ى خه‌رجى به گه‌نده‌ڵى و پاكییه‌وه ده‌چێته ئه‌وێ و ئه‌رشیڤ ده‌كرێ.
ئه‌و ژمێریاره به پێویستى زانى چاودێرى دارایى هه‌رێمى كوردستان تۆكمه‌تر كاره‌كانى بكات و لانى كه‌م ساڵانه بۆ وردبینى سه‌ردانى دامه‌زراوه‌كانى كوردستان بكات.
"وشه" چه‌ند جارێك پێوه‌ندى به خالید چاوشلى سه‌رۆكى دیوانى چاودێرى دارایى هه‌رێمى كوردستانه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه. كه‌سێكى ناو دیوانى چاودێرى دارایى به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى لێدوانى فه‌رمى نییه، بۆ" وشه" گوتى، له‌و خولانه‌وه‌ى خه‌رجى پاره‌یه له فه‌رمانگه‌كانى حكوومه‌ت، گه‌نده‌ڵى گه‌وره ده‌كرێ.
ئه‌و گوتى، پسووله هه‌یه پاره‌ى خه‌یاڵى تێدا نووسراوه و دیوانى چاودێرى دارایى وردبینى تێدا كردووه، به‌دڵنیاییه‌وه له زۆربه‌ى فه‌رمانگه‌كان گه‌نده‌ڵى له‌مجۆره هه‌یه، ئه‌و جۆره گه‌نده‌ڵییه له ئه‌نجامى هاوئاهه‌نگى نێوان به‌ڕێوه‌به‌رى وردبینى و به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریارى فه‌رمانگه‌كان دروست ده‌بێ.
موشیر ره‌شید ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی یاسایی له ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان، پشتڕاستى زانیارییه‌كانى كرده‌وه و به"وشه"ى گوت، "ئه‌و پسوولانه‌ى هى پاره خه‌رجكردنه، به‌پێى ڕێنوێنى ده‌بێ له‌لایه‌ن سێ كه‌سى ناو فه‌رمانگه‌كه‌وه واژووى له‌سه‌ر بكرێ و له‌لایه‌ن وردبینى دامه‌زراوه‌كه‌یش به پاكى به‌ڕێ بكرێ.
روونی كرده‌وه، هاوئاهه‌نگى زۆر له نێوان ژمێریار و وردبینى دامه‌زراوه‌كان هه‌یه، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك شوێن شه‌ڕ و ململانێ له‌سه‌ر لیژنه‌ى كڕین هه‌یه تا پسووله‌ى خه‌رجى به ئاره‌زووى خۆیان پڕ بكه‌نه‌وه. دووپاتیشی كرده‌وه كه پێویسته دیوانى چاودێرى دارایى ساڵانه وردبینى له خه‌رجى فه‌رمانگه‌كاندا بكات.
لای خۆیشیه‌وه ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ده‌سپاكى له په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه به‌شێكى زۆر له‌و پسوولانه‌ى له فه‌رمانگه‌كان خه‌رج ده‌كرێ، گه‌نده‌ڵى تێدا ده‌كرێ.
سه‌عید هه‌ركى به"وشه"ى گوت، گه‌نده‌ڵى له دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بوونى هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌یش چه‌ند ڕێیه‌ك هه‌ن كه خولى ژمێریارى له‌ناو دامه‌زراوه‌كاندا هۆكارێكى سه‌ره‌كى گه‌نده‌ڵییه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌تى له‌ناو فه‌رمانبه‌رانى پێوه‌ندیدار هه‌بێ.
په‌رله‌مانتاره‌كه گوتى، چاره‌سه‌رى ئه‌و پرسه ئه‌وه‌یه زوو زوو به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریار و وردبینی بگۆڕین و كه‌سى تر بخرێنه شوێنیان.
دیوانى چاودێرى دارایى: پسووله هه‌یه پاره‌ى خه‌یاڵى تێدا نووسراوه
ده‌ستپاكى: له هه‌ندێك شوێن شه‌ڕ له‌سه‌ر لیژنه‌ی كڕین كراوه
په‌رله‌مانتارێك: ده‌بێ زوو زوو به‌ڕێوه‌به‌رانی ژمێریاریی بگۆڕێن