هه‌رچه‌نده له‌م ناونیشانه چین وه‌ك بكه‌رێك ده‌رده‌كه‌وێ، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی بكه‌رى رووداوه‌كه دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه، ئه‌و له رێى ئه‌و شه‌ڕه بازرگانییه‌ى كه له‌گه‌ڵ چینى هه‌ڵگیرساندووه، نرخى كتێبى پیرۆز" ئینجیل" گران ده‌كات كه ساڵانه نزیكه‌ى 150 ملیۆن دانه‌ى له چین چاپ ده‌كرێ.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه له رۆژنامه‌ى "
عه‌ره‌ب" دابه‌زییوه ژماره‌ى ئینجیل له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كه‌م ده‌كات، به‌هۆى ئه‌و شه‌ڕه بازرگانییه‌ى له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و چین هه‌یه. له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه "ئه‌و كه‌سانه‌ى ره‌خنه له باجى گومركى ده‌گرن، ده‌ڵێن ئه‌م باجانه وا ده‌كات كتێبى پیرۆز له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانى گران بوه‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌یش زیان به پرۆسه‌ى موژده‌به‌خشى (ته‌بشیر) ده‌گه‌یه‌نێ كه رێكخراوه‌كانى مه‌سیحى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و كتێبى پیرۆزیش وه‌ك به‌شێكى سه‌ره‌كى كاره‌كانیان به خۆڕایى دابه‌ش ده‌كه‌ن".
مارك شوینڤالد سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگایه‌كى تایبه‌ت به چاپكراوه مه‌سیحییه‌كانه‌وه، به نوێنه‌رى بازرگانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاندووه، ده‌زگاكه‌ى له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه دۆناڵد تره‌مپ باج بخاته سه‌ر كتێبى پیرۆز. شوینڤالد باسى له‌وه‌یش كردووه، كۆمپانیاكانى سه‌ر به ده‌زگاكه‌ى 75% كتێبى پیرۆز له چین چاپ ده‌كه‌ن و به‌رهه‌مى ئه‌وان بۆ ئینجیل 38 % بازاڕى كتێبى پیرۆز له ئه‌مه‌ریكا پێكده‌هێنێ.
له راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌سته‌مه قه‌باره‌ى بازاڕى كتێبى پیرۆز له ئه‌مه‌ریكا پێوانه بكرێت، گوته‌بێژى" هاربه‌ر كۆلینز" له‌و بڕوایه‌دایه ساڵانه 20 ملیۆن كتێبى پیرۆز له ئه‌مه‌ریكا ده‌فرۆشرێت، گرووپى "ئێن دى پى" و "ئێن بى دى بووك سكان" له ساڵى 2018 ده‌ستیان به‌سه‌ر فرۆشى پێنج ملیۆن و 700هه‌زار كتێبى پیرۆز گرتووه، به‌ڵام ئه‌مه ته‌واوى فرۆشى كتێبه‌كان له‌خۆ ناگرێت چونكه له‌لایه‌ن ده‌زگاكانى چاپه‌وه بڕێكى زۆر كتێب به تایفه جیاوازه‌كانى مه‌سیحى ده‌درێت.
به چاوپۆشین له‌مانه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ كتێبى پیرۆز "ئینجیل" یه‌كێكه له پڕ فرۆشترین كتێبه‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا. دووه‌م باشترین دامه‌زراوه بۆ فرۆشتنى كتێبه، دامه‌زراوه "بیكۆمینگه" كه خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ى بۆ میشیل ئۆباما ده‌گه‌ڕێته‌وه و مه‌زنده‌ى ئه‌وه ده‌كرێت له ساڵێكدا ئه‌م ناوه‌ند سێ ملیۆن و 500 هه‌زار دانه ئینجیلى فرۆشتبێ.
ئه‌وانه‌ى ره‌خنه له بڕیاره بازرگانییه‌كانى تره‌مپ ده‌گرن ده‌ڵێن، به‌رێژه‌ى 25% باج ده‌خرێته سه‌ر هه‌موو كتێبه‌كان، به‌ڵام ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كى نه‌گونجاو كاریگه‌رى له‌سه‌ر كتێبه پیرۆزه‌كان و كتێبى منداڵان ده‌بێت، ئه‌م دوو جۆره كتێبه‌یش ده‌بێت له چاپكردنیان ده‌بێت ره‌چاوى چه‌ند پێوه‌رێك بكرێت، كه ئه‌م پێوه‌رانه ته‌نیا له چاپى چینى هه‌ن، كه‌چى به‌پێچه‌وانه‌وه له چاپه‌كانى ناوخۆى ئه‌مه‌ریكا نین.
شوینڤاڵد ده‌ڵێ "ماوه‌ى ده‌یان ساڵه چاپه‌كانى كتێبى پیرۆز له ده‌ره‌وه‌ى ده‌كرێن، بێ ئه‌وه‌ى له ناوخۆى ئه‌مه‌ریكا شوێنگره‌وه‌یه‌ك هه‌بێ". ستان گانتز كه سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمه‌ڵه‌ى په‌خشه‌رانى كتێبى پیرۆزه، دووپاتى كردووه‌ته‌وه نیوه‌ى زیاترى چاپكردنى ئینجیل له‌سه‌ر ئاستى دنیا له چین ده‌كرێت. دواتریش ده‌ڵێ ئه‌و باجانه‌ى ده‌خرێنه سه‌رى زیان به رێكخراوه‌كان ده‌گه‌یه‌نێ، چونكه ئه‌وان ئینجیل وه‌ك دیارى ده‌به‌خشن، ئه‌سته‌مه رێكخراوه‌كان بتوانن ئینجیل به‌شێوه‌یه‌ك بفرۆشتن كه خه‌ڵك به‌رگه‌رى نرخه‌كه‌ى نه‌گرێت.
"به‌یبلیكا"یان كۆمه‌ڵه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كتێبى پیرۆز، رێكخراوێكى ئاینى خێرخوازییه، له 55 وڵات كتێبى پیرۆز به‌سه‌ر خه‌ڵك دابه‌ش ده‌كات، چین پشكى 72% وه‌به‌رهێنه‌كانى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ى به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌یش جیۆف مۆرینى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌كه ئاشكراى كردووه.
مۆرین به نوێنه‌رى بازرگانى ئه‌مه‌ریكاى گوتووه، باج خستنه سه‌ر كتێبى پیرۆز كاریگه‌رییه‌كى زۆرى بۆ سه‌ر ژماره‌ى كتێبى پیرۆز ده‌بێت، ئه‌مه‌یش كاریگه‌رى به‌سه‌ر ئازادى ئاینى ده‌بێت به‌تایبه‌تى ئه‌م وڵاتانه‌ى كه ژماره‌یه‌كى كه‌م ئینجیلیان پێ ده‌گات".
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش ره‌خنه‌گران ده‌ڵێن به‌و باجه‌ى ده‌خرێته سه‌ر كتێب، ئامانجى باجه‌كه نایه‌ته‌دى و رێگریى له چین ناكرێت تا ده‌ستى به زانیارى ته‌كنه‌لۆجى ئه‌مه‌ریكى نه‌گات. مارك تایلۆر سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى دامه‌زراوه‌ى "تیندال هاوس" له‌باره‌ى ئه‌و باجانه‌وه ده‌ڵێ "چاپكردنى كتێبى پێویستى به ته‌كنیك و ئه‌زموونى زۆر گه‌وره نییه، تا له‌لاى چینه‌وه رووبه‌ڕووى دزین و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن ببێته‌وه".
له‌وه‌ته‌ى دۆناڵد تره‌مپ بووه‌ته سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، جه‌نگێكى ئابوورى له دژى چین راگه‌یاندووه، پێشتریش چین له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرا، گوایه خاوه‌ندارێتى هزرى كه‌لوپه‌له‌كان ناپارێزێ و هه‌وڵ ده‌دات زانیارى ته‌كنه‌لۆجى بدزێ.