شه‌ش كوێر به شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی بیناییان بۆ گه‌ڕایه‌وه، دوای له ڕێی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه چاندنیان بۆ كرا، ئه‌مه‌ش هیوایه‌كی نوێ به‌و چاره‌سه‌ره دروست ده‌كات.
ئه‌لێكس شۆرت مامۆستا له زانكۆی كۆلیج له‌نده‌ن و پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌خۆشخانه‌ی ئۆبتیگرای تایبه‌ت به چاو ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، به‌هۆی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه، توانیویانه گه‌شه‌یه‌كی گرنگ به هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بینایی دروست بكه‌ن، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش له‌لایه‌ن پشپۆڕانی ئه‌مه‌ریكی له كۆلێژی بایلۆری پزیشكی له ته‌كساس و زانكۆی لۆس ئه‌نجڵس ئه‌نجام دراوه.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی له زاری دكتۆر شۆرت بڵاوی كرده‌وه، پێشتر ته‌نیا هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ چاندنی ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی كه له چاودا ده‌چێنرا، به‌ڵام ده‌بوو یه‌كێك له چاوه‌كانت ئیش بكات و شاده‌ماری چاوه كوێره‌كه‌ش ساغ بێت، ئینجا سه‌ركه‌وتوو ده‌بوو، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی تیمه ئه‌مه‌ریكییه‌كه به ته‌واوی بینایی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و هیوایه‌كی زۆر به نابینایان ده‌دا.
ئه‌وه‌ی به ته‌واوی كوێره و ته‌نانه‌ت له زگماكیشهوه نابینا بووه، به‌هۆی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هیوایه‌كی زۆریان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه له شه‌ش كه‌سدا تاقیی كراوه‌ته‌وه و له هه‌مووشیاندا سه‌ركه‌وتوو بووه.