خه‌ریكه عێراقییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك ده‌بن له كۆى 329 په‌رله‌مانتار زیاتر له 250یان ناناسن، كه‌مینه‌یه‌كى په‌رله‌مانتاران نه‌بێ، كه میوانى هه‌میشه‌یى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنن، هه‌ر ئه‌وانیشن ئاراسته‌ى سیاسى ده‌كه‌ن و كێشه‌كان دروست ده‌كه‌ن، دۆسیه‌یه‌ك داده‌خه‌ن و دۆسیه‌یه‌كى تر ده‌كه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى جه‌دید ئه‌مڕۆ ده‌قى به‌دواداچوونێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئاستى ناسراویى په‌رله‌مانتارانى عێراق كراوه له‌لاى خه‌ڵكى سڤیله‌وه، له راپۆرته‌كه‌دا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌كرێته‌وه خه‌ڵكى عێراق ته‌نیا سێیه‌كى په‌رله‌مانتاران ده‌ناسن، ئه‌وانیش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه هه‌میشه له‌سه‌ر شاشه‌كان ده‌رده‌كه‌ون. به‌ڵام نزیكه‌ى 250 په‌رله‌مانتار له‌لایه‌ن خه‌ڵك نه‌ناسراون و هیچ شتێكیان له باره‌وه نازانرێ.
ماوه‌یه‌كه عێراقییه‌كان به‌زم به په‌رله‌مانتارانیان ده‌كه‌ن، وه‌ك رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئاماژه‌ى بۆ كردووه، به شێوازێكى گاڵته‌جارى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ى په‌رله‌مانتارانى نه‌ناسراو بڵاو ده‌كرێته‌وه و له ژێر وێنه‌كانیان پرسیارى گاڵته‌ئامێز ده‌نووسرێ، بۆ نموونه "ئایا ده‌زانى ئه‌مه په‌رله‌مانتاره له عێراق؟". لێره‌وه ده‌رگا بۆ سه‌دان كۆمێنێتى گاڵته‌پێكردن ده‌كرێته‌وه.
ئه‌وه‌ى وا ده‌كات ئه‌م گاڵته‌پێكردنه زیاتر بێت ئه‌وه‌یه زۆرێك له په‌رله‌مانتاره نوێیه‌كان له كاتى خستنه‌ڕووى سه‌رنجه‌كانیان له ناو دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان و له لێدوانى رۆژنامه‌وانى بێ توانایى خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات له دواى نوكته‌كان، عێراقییه‌كان پرسیارى ئه‌وه بكه‌ن، چ شتێك ئه‌و كه‌سانه‌ى گه‌یاندووه‌ته په‌رله‌مان. چونكه ئه‌وان له‌ڕووى زانیارییه‌وه ئاماده نین و متمانه‌شیان به‌خۆیان نییه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق به رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدى راگه‌یاندووه، 70% په‌رله‌مانتارانى ئه‌م خوله "خولى چواره‌م" سیماى نوێن، زۆرینه‌یان له كارى په‌رله‌مانتاریی و سیاسه‌ته‌وه دوورن، هه‌ندێك له‌وانه سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانن، یانیش كه‌سانێكن شه‌ڕى داعشیان كردووه‌ته هه‌لێك بۆ سه‌ركه‌وتن، ئه‌وانه زیاتر له كاروبارى سه‌ربازى شاره‌زان نه‌ك سیاسه‌ت، دواتریش سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ "زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتارانى فه‌تح كه سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبین، ئاماده نیی ن لێدوان بۆ هیچ كه‌ناڵێكى راگه‌یاندن بده‌ن، چونكه زانیاری پێویستیان نییه و به‌م كاره‌یش خۆیان له شه‌رمه‌زاربوون به‌دوور ده‌گرن".
خۆشاردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاره نوێییه‌كان گه‌یشتووه‌ته ئاستێك پێشیلى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ده‌كه‌ن، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆیان له رۆژنامه‌نووسان به‌دوور بگرن، سه‌رچاوه‌كه‌ى په‌رله‌مان ده‌ڵێ "په‌رله‌مان بۆ هه‌ر ئه‌ندامێك ژماره‌یه‌كى تایبه‌تى ته‌له‌فۆنى دابین كرد، بۆئه‌وه‌ى له‌رێى ئه‌م ژماره‌وه پێوه‌ندى به ده‌زگاكانى راگه‌یاندن بكات، كه‌چى سه‌رسام بووین به‌وه‌ى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتاران ژماره‌كانیان گۆڕى یانیش دایانخستووه". ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتى ده‌كاته‌وه هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران مانگانه ژماره‌كانیان ده‌گۆڕن كه ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانه. چونكه مافى ئه‌وه به رۆژنامه‌نووسان دراوه زانیاری له سه‌ر كار‌و پرۆژه‌كانى په‌رله‌مان وه‌ربگرن.
له راپۆرته‌كه‌دا ناوى ئه‌و فراكسیۆنانه هاتووه كه په‌رله‌مانتاره‌كانیان قسه ناكه‌ن، له‌وانه زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى سائیروون ده‌ڵێن دوو كه‌س رێ‌یان پێ دراوه قسه بكه‌ن، ئه‌وانیش رائید فه‌همى و سه‌باح ساعدین، هه‌روه‌ها ره‌وتى حیكمه‌یش قسه ناكه‌ن.
له به‌شێكى راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، به پێچه‌وانه‌ى ده‌رنه‌كه‌وتنى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتاران، هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران میوانى هه‌میشه‌یى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنن، ئه‌وانن ئاراسته‌ى سیاسه‌تى حزبه‌كانیان ده‌رده‌خه‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ر لێدوانه‌كانى ئه‌وانه كێشه دروست ده‌كات و ئه‌وانن به خواستى خۆیان دۆسیه‌ك ده‌كه‌نه‌وه و دانه‌یه‌كى تر داده‌خه‌ن.
محه‌مه‌د عیماد كه رۆژنامه‌نووسێكى عێراقییه كارى هه‌میشه‌یى له په‌رله‌مانه له لێدوانێكى به رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدى راگه‌یاندووه، زۆرێك له په‌رله‌مانترانه نوێییه‌كان له‌گه‌ڵ راگه‌یاندن هاوكار نین، ته‌نانه‌ت زۆریان له لایه‌ن حزبه‌كانیانه‌وه ئه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه كراوه له راگه‌یاندن ده‌ربكه‌ون له ترسى ئه‌وه‌ى هه‌ڵه بكه‌ن، ئه‌وان نازانن وتار بده‌ن، هه‌روه‌ها سیاسه‌ت نازانن بۆیه له‌وانه‌یه بێ مه‌به‌ست هه‌ندێك شت ئاشكرا بكه‌ن و هه‌ڵه بكه‌ن، بۆیه حزبه‌كانیان فرمانى پێكردوون "بێده‌نگ" بن.
عه‌لى بودێرى په‌رله‌مانتار قسه‌كانى رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، زۆر له په‌رله‌مانتاران له ترسى هه‌ڵه نا‌وێرن له راگه‌یاندن ده‌ربكه‌ون. په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى كه ناوى خۆى ئاشكرا نه‌كردووه، زانیارى ئه‌وه‌ى داوه‌ته رۆژنامه‌كه كه مه‌سه‌له‌ى ئاماده‌نه‌بوونى په‌رله‌مانتاران ته‌نیا له راگه‌یاندن نییه، به‌ڵكو زۆرێكیان له ناو هۆڵه‌كانى په‌رله‌مانیش به بیانووى كارى زۆر ده‌رناكه‌ون.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له به‌شێكى لێدوانه‌كه‌ى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، په‌رله‌مانتاران دوو جۆرن، هه‌ندێكیان سوپایه‌ك ته‌نیا بۆ ده‌نگدان و ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌ن، هه‌ندێكى تریش به‌دبه‌خت و ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌یان پێ نادرێ گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان بكه‌ن، لێره‌دا ئه‌و په‌رله‌مانتاره سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان تۆمه‌تبار به‌وه‌ى پێشیلى پێڕه‌وى ناوخۆ ده‌كات و ده‌رفه‌تى ته‌واو و یه‌كسان به هه‌موو په‌رله‌مانتاران نادات.
خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى عێراق له 12ى ئایارى 2018 ده‌نگى بۆ درا.