باشترین كات بۆ خواردنی میوە

:: PM:03:17:13/07/2019 ‌
میوە زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەڵام زۆر زانیاری هەڵە بڵاو دەكرێتەوە لەسەر چۆنیەتی خواردنی یان چ جۆرە میوەیەك باشە بۆ نەخۆشییە داریكراوەكان. باشترین كات بۆ خواردنی میوە بە پێی جۆری نەخۆشی یان بەپێی زیاد و كەمی كێش دەگۆڕێت.
 
باشترین كات بۆ خواردنی میوە چ كاتێكە؟
خواردنی میوە لە هەر كاتێكی رۆژدا بێت بەسوودە، بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان پێویستە خۆت بەدوور بگریت لە خواردنی میوە لە  ژەمەكاندا یان پاش نیوەڕۆ. میوە زۆر باشە بۆ دابەزاندنی كێش دەتوانرێت بە شێوەیەكی ئاسایی بخورێت. بەڵام لە چەند حاڵەتێكدا پێویستە لە كاتی دیاریكراودا بخورێت.

یەكەم: باشترین كاتی خواردنی میوە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە
میوەی بەهێز بەخۆراكی ترە دەتوانێت كار لەو كەسانە بكات كە نەخۆشیی شەكرەیان هەیە. خواردنی میوە لەگەڵ ژەمێكی تردا كە بڕێكی زۆر چەوری یان پرۆتینی تێدایە وادەكات شەكرێكی زیاتر بگات بە ریخۆڵەكان، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن بە بەراورد بەوەی میوە بە تەنیا بەكار بهێنرێت.

دووەم: باشترین كاتی خواردنی میوە بۆ ئەو كەسانەی شەكرەی سكپڕییان هەیە
كاتێك ژن تووشی شەكرە دەبێت لە ماوەی دووگیانیدا بە شەكرەی سكپڕی دادەنرێت. ژن لەم قۆناغەدا گۆڕانكاری لە هۆرمۆنەكاندا دروست دەبێت زۆر كات تووشی شەكرەی جۆری دووەمی دەبێتەوە. باشتر وایە میوە لەگەڵ ژەمدا بخورێت ئەگەر شەكری خوێنت بە ئاسانی كۆنترۆڵ نەبوو، باشتر وایە لە بەیانیاندا خۆت بەدوور بگریت بە خواردنی میوە.

سێیەم: باشترین كاتی میوە خواردن بۆ ئەو كەسانەی وەرزش دەكەن،  باشتر وایە بە میوە خۆت تێر بكەیت پێش وەرزشكردن، چونكە ئەو شەكرەی دەچێتە لەشەوە بەكار دەهێنرێت وەك وزەیەك بۆ ئەنجامدانی جووڵەكانی لەش. بۆیە دوای وەرزشكردن وزەی لەش زیاد دەبێت و هەستكردن بە هیلاكی كەم دەبێتەوە.

چوارەم: باشترین كاتی خواردنی میوە بۆ دابەزاندنی كێش
 بەهۆی ریشاڵی میوەكانەوە وادەكات هەستی تێربوون بە لەش ببەخشێت و بۆ ماوەیەكی درێژ هەستی برسیەتی كەم دەكاتەوە. ئەمەش دەبێتە هۆكارێك كە كالۆری كەمتر بخۆیت تەنانەت یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات. بەڵام خواردنی میوە لەگەڵ ژەمەكان یان لە پێش ژەمەكان كاریگەرییەكی زیاتری هەیە لەسەر دابەزاندی كێش وادەكات كەمتر بخۆیت ئەگەر بتەوێت كێشی لەشت كەم بكەیتەوە، ئەوە باشتر وایە پێش ژەمەكان میوە بخۆیت چونكە بەهۆی ئاو و ریشاڵەوە هەست بە تێربوون دەكەیت و رێ لە زۆرخۆری دەگرێت.



وشە - ئاوات ئازاد