پاش ته‌واوبوونی ئاماده‌كاریی و كاره‌كانی ڕێكخستنی شانۆگه‌ریی "گوڵدانێكی شكاو"، به‌منزیكانه له سلێمانی نمایشه‌كانی ده‌ست پێ ده‌كات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ بینه‌رێكی باش له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه.
شانۆگه‌ریی "گوڵدانێكی شاكاو" له نووسینی داریۆ فۆیه، له‌لایه‌ن مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی كاری وه‌رگێڕانی بۆ كراوه، به‌رزان عیسمه‌ت كاری ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی بۆ كردووه، هه‌روه‌ها حه‌مه حوسێنی یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر بووه. بڕیاره به نواندنی به‌یان بۆمبا و هێڤار نه‌جات و ئه‌حمه‌د كه‌ماله له سلێمانی نمایش بكرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 13ی ته‌مووز، ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌رییه‌كه تایبه‌ت به "وشه" ی ڕاگه‌یاند، ئێمه نزیكه‌ی سێ مانگه سه‌رقاڵی پڕۆڤه و ڕاهێنانین بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م شانۆگه‌رییه، دوای ته‌واوبوونی بڕیارمان دا له كۆتایی مانگی ته‌مووز له هۆڵی به‌دیعه دارتاش له ناو په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی نمایش بكرێت.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م شانۆگه‌رییه، به‌رزان عیسمه‌ت گوتی: گوڵدانێكی شكاو باس له كێشه‌ی خێزانیی ژن و پیاوێك ده‌كات، به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ژنه‌كه‌وه تووشی گرفتی خێزانی ده‌بن تا ده‌گاته ئاستی به‌ندكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، ئه‌ویش به ناچاری په‌نا ده‌باته به‌ر ژنێكی دراوسێیان و به‌مه‌ش كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌بن.
سلێمانی/ گه‌رمیان گلی