كۆمپانیای فۆرد له نوێترین به‌رهه‌میدا یه‌كێك له باشترین و به‌ناوبانگترین جۆری ئۆتۆمبێله‌كانی خسته بازاڕه‌وه كه خاوه‌نی بزوێنه‌رێكی به‌هێز و دیزاینێكی ناوازه‌یه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ئۆتۆمبێل ده‌كات كه كۆمپانیای فۆرد دروستی كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، فۆرد بۆ ناوه‌ڕاسته‌كانی مانگی تهمووز، یه‌كێك له ناوازه‌ترین ئۆتۆمبێله‌كانی خسته بازاڕه‌وه كه ئه‌وه‌یش فۆرد فۆكه‌سی 2019یه، هه‌روه‌ها وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ كردووه ئه‌م ئۆتۆمبێله زۆر به‌هێزه و بۆدییه‌كه‌یشی زۆر پته‌وه كه ئه‌مه‌یش وای كردووه خه‌ڵكی ئاره‌زوویان بچته سه‌ری.
فۆرد زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه گوتی، ئۆتۆمبێلی فۆكه‌س جیاواز له هه‌ر به‌رهه‌مێكی پێشتر خاوه‌ن هێزێكی یه‌كجار زۆره و بزوێنه‌ره‌كه‌یشی زۆر گه‌وره‌یه كه 3.0 لیتره، هه‌روه‌ها هێزی 306 ئه‌سپیان بۆ داناوه له‌گه‌ڵ سیستمی شه‌ش و هه‌شت پستۆنی، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 24 هه‌زار و 390 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
فۆرد یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل، هه‌روه‌ها فۆرد كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و كۆمپانیاكه به فه‌رمی له ئه‌مه‌ریكایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1903 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "هێنری فۆرد" ه‌وه، جگه له‌وه‌یش یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل كه دروست كراوه له دنیادا له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆرده‌وه بووه.