له هه‌ر وڵاتێك به‌پێی جیاوازی كولتوور و بیركردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كان نیشانه‌كان و مانای تێگه‌یشتنیان ده‌گۆڕێت، هه‌ر ئه‌مه وای كردووه چه‌ند نیشانه‌یه‌كی هاوبه‌ش دروست بێ كه مانای جیاوازیان هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی "
brightside" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی چه‌ند نیشانه‌یه‌كی ده‌ستی كه له وڵاتان مانای جیاوازیان هه‌یه و ئه‌مانه‌یش سه‌ره‌كیترینیانن:
نیشانه‌ی "OK" له ئه‌مه‌ریكا، به‌رازیل و ژاپۆن:
له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌م نیشانه‌یه به مانای "ئۆكه‌ی"دێ به‌ڵام له ژاپۆن نیشانه‌كه به‌مانای پاره دێ و له به‌رازیلیش ئه‌مه نیشانه‌یه‌كی ناشیرینه كه به‌رانبه‌ریان به‌كار بهێندرێت.
نیشانه‌ی "L"ی ده‌ست:
ئه‌م نیشانه‌یه له ئه‌مه‌ریكا به مانای كه‌سێكی دۆڕاو دێ كه یه‌كێك ئه‌م نیشانه‌ت به‌رانبه‌ر به‌كار بێنێت واته تۆ كه‌سێكی دۆڕاویت، به‌ڵام له چین به مانای ژماره هه‌شت دێت ئه‌مه‌یش جیاوازییه‌كی زۆره كه له نیشانه‌ی ده‌ستیدا ده‌بینرێت.
به‌رزكردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ی تووته:
له ئه‌مه‌ریكا به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌نجه‌یه به‌مانای كه‌سێكی رۆشنبیر دێ كه زۆربه‌ی كات ئه‌م نیشانه‌یه له‌كاتی خواردنه‌وه‌ی چاو و قاوه‌دا ده‌بینرێت، به‌ڵام له وڵاتانی وه‌ك چین و ژاپۆن به مانای پێكه‌وه‌به‌ستنی هاوسه‌ره‌كان دێ و له‌كاتی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا به په‌تێك به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێت.