بڕیاره تا كۆتاییه‌كانی ئه‌م مانگه كۆمپانیای هواوی یه‌كه‌م مۆبایلی 5G به فه‌رمی بخاته بازاڕه‌وه كه هه‌وادارانی به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هواوی به نیازه سیسته‌می نوێ بخاته كار.
ماڵپه‌ڕی "
theverge" بابه‌تێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر هواوی و ئاماژه‌یان پێ داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری هواوی ڕای گه‌یاند بۆ كۆتاییه‌كانی ئه‌م مانگه به‌نیازن مۆبایلێك بخه‌نه بازاڕه‌وه كه به‌سیسته‌می ئینته‌رنێتی 5G كار ده‌كات.
مۆبایله‌كه به‌ناوی "Huawei Mate 20 X 5G" ده‌خرێته بازاڕه‌وه كه چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه و ده‌توانێ راكابه‌ری ئایفۆن بكات، مۆبایله‌كه ڕامی هه‌شت گێگابایته له‌گه‌ڵ میمۆری ناوه‌كی 256 گێگابایت، جگه له‌وه‌یش پاترییه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ره كه 5000 میلی ئه‌مپێره، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دانراوه كه 7.2 ئینجه و به‌سیسته‌می 4K كارده‌كات.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.