رۆژى 14ى ته‌مووزى ساڵى 1958 به ده‌ستى كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى سه‌ربازى عێراق رژێمى پاشایه‌تى له عێراق رووخا و ده‌سه‌ڵاتى كۆمارى راگه‌یانرا، هه‌رچه‌نده 61 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه تێده‌په‌ڕێ، كه‌چى مێژوونووسان و چاودێرانى سیاسى دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، تا ئێسته‌یش كاریگه‌رى ئه‌م رووداوه به‌سه‌ر عێراقه‌وه ماوه، وێڕاى ئه‌مه‌یش له كۆمه‌ڵێك بابه‌تى گرنگ تێگه‌یشتنى دژ به یه‌كتر له باره‌ى رووداوه‌كه هه‌یه.
به‌ره‌به‌یانى 14ى ته‌مووز كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ى سه‌ربازى سوپاى عێراق كه دیارترینیان عه‌بدولكه‌ریم قاسم و عه‌بدولسه‌لام عارف بوون، له به‌غدا گه‌مارۆی ماڵی فه‌یسه‌ڵى دووه‌مى شاى عێراقیان دا، دواى كوشتنى ته‌واوى خێزانه‌كه، سه‌ركه‌وتنى شۆڕش و شێوازى حوكمڕانى كۆمارییان راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ 61 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه تێده‌په‌ڕێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا له ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان و له‌لاى مێژوونووسان لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه ده‌كرێ، زۆر له بابه‌تى گرنگى پێوه‌ندیداریش به رووداوه‌كه تا ئێسته یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت مێژوونووسان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش ته‌با نین ئایا چ ناوێك له رووداوه‌كه بنێن " شۆڕش" یان " كوده‌تا".
هه‌رچه‌نده له ئه‌ده‌بیاتى ئه‌وكات و ساڵانى دواتریش وشه‌ى "شۆڕش" بۆ رووداوه‌كه به‌كار هاتووه، كه‌چى هه‌ندێك له شاره‌زا و چاودێرانى سیاسى و ته‌نانه‌ت ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانى ده‌ره‌وه‌یش گومان له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ى رووى دا شۆڕش بێت، چونكه كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ى سه‌ربازى رووداوه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه، دوور له حزبى سیاسى و پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى، بۆیه رێك ئه‌مه‌ى رووداوه پێناسه‌ى "كوده‌تا"ى له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌بێت، نه‌ك "شۆڕش".
كه‌چى كه‌سانى تر بۆچوونێكى دژ به‌مه‌یان هه‌یه، ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ى رووى دا شۆڕش بوو، چونكه كوده‌تایه‌كى ئاسایى نه‌بوو، ته‌نیا بۆ ئاڵۆگۆڕى ده‌سه‌ڵات بێت، به‌ڵكو رژێمى حوكمڕانى له پاشایه‌تییه‌وه كرد به كۆمارى، ده‌سه‌ڵاتى له بنه‌ماڵه‌یه‌كى عه‌ره‌بى سه‌نده‌وه كه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى عێراق نه‌بوون، دواتریش ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى داوه به گه‌لى عێراق.
جگه له‌مانه‌یش كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارى له‌ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى عێراقییه‌كان ئه‌نجام دا، وه‌ك ده‌رچوونى یاساى چاكسازى كشتو‌كاڵى، بۆیه به گوته‌ى ئه‌وان ئه‌م رووداوه شایانى ئه‌وه‌یه به شۆڕش ناو ببرێت.
جگه له‌و ناڕۆشنییه‌ى له‌باره‌ى ناونیشانى رووداوه‌كه هه‌یه، رێبه‌رى رووداوه‌كه‌یش كه عه‌بدولكه‌ریم قاسم خۆی بوو، له مێژوودا مشتومڕێكى زۆرى له‌سه‌ر كراوه، پرسیارى سه‌ره‌كى كه له‌باره‌ى عه‌بدولكه‌ریم قاسمه‌وه ده‌كرێ، هه‌ر ئه‌و پرسیاره باوه‌یه كه له مێژووى هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسى ده‌كرێ، ئایا عه‌بدولكه‌ریم قاسم كه‌سێكى خراپ بوو یان باش؟ عه‌بدولكه‌ریم قاسم له ساڵى 1914 له به‌غدا له خێزانێكى هه‌ژار له دایك بووه، باوكى سوننه و دایكى شیعه بووه، ئه‌و له سه‌رده‌مى رژێمى پاشایه‌تى له عێراق یه‌كێك بووه له ئه‌فسه‌ره دیاره‌كان و دواتر له ساڵى 1958 سه‌رپه‌رشتى رووداوه‌كانى ته‌مووز ده‌كات و خۆى ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتى ره‌ها له عێراق و له ساڵى 1963 له كوده‌تاكه ده‌كوژرێت.
عه‌بدولكه‌ریم قاسم كه به "زه‌عیم" ناسراوه، له ژیانیدا هاوسه‌رگیرى نه‌كردووه و كه كوژرایش هیچ سامانێكى له دوا جێ نه‌ما. هه‌ندێك له عێراقییه‌كان به مێژونووسان و سه‌ركرده و جه‌ماوه‌ریشه‌وه تا ئێسته به ساده‌یى و ده‌ستپاكى عه‌بدولكه‌ریم قاسمه‌وه سه‌رسامن، هه‌ندێكى تریش پێیان وایه ئه‌و پیاوه حه‌زى له خۆسه‌پاندن بووه و باوه‌ڕى به تیۆرى "تاكه سه‌ركرده‌یى"هه‌بووه. ته‌نانه‌ت وێنه‌ى خۆى زۆر په‌رستووه و حه‌زى كردووه وێنه‌كانى له هه‌موو شوێنه‌كان بڵاو بكرێته‌وه.
دیاره ئه‌م وه‌سفانه‌ى سه‌ره‌وه دوو وێنه‌ى جیاواز بۆ عه‌بدولكه‌ریم قاسم دروست ده‌كه‌ن، كه ئه‌گه‌ر له واقیعیشدا بوونى هه‌بێت، ئه‌وا ئێسته به لاى توێژه‌رانه‌وه ئه‌سته‌مه ئه‌م دوو وێنه‌یه به یه‌كه‌وه كۆ بكه‌نه‌وه.
یه‌كێك له بابه‌ته‌كان كه مشتومڕى له‌سه‌ره دۆسیه‌ى كورده، ئایا ده‌سه‌ڵاتى دواى 14ى ته‌مووز بۆ كورد باش بوو یان خراپ؟ ئه‌مه‌یش وه‌ك دوو بابه‌ته‌كه‌ى تر‌ى سه‌ره‌وه، جێى مشتومڕه له سه‌ره‌تادا ده‌سه‌ڵاتدارانى 14ى ته‌مووز باوه‌شیان بۆ كورد كرده‌وه و دواتریش دژى كورد وه‌ستانه‌وه، ئه‌مه‌یش بابه‌تێكه زۆرێك له توێژه‌رانى كورد قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه.
زۆر له مێژوونووسان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، شۆڕش یان كوده‌تاى 14ى ته‌مووز تا ئێسته كاریگه‌رى به‌سه‌ر عێراقه‌وه ماوه، چونكه له دواى ئه‌م شۆڕشه‌وه رۆژ له دواى رۆژ و ساڵ له دواى ساڵ بارودۆخى عێراق خراپتر بووه. له ساڵى 1963 به‌عسییه‌كان و عه‌بدولسه‌لام عارف كوده‌تایان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى شۆڕش كرد، دواى ساڵێك عه‌بدولسه‌لام عارف له به‌عسییه‌كان هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه، ئه‌مجاره‌یش له ساڵى 1968 جارێكى تر به‌عسییه‌كان كوده‌تایان كرد و هاتنه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
واته له 1958وه تا 1968 ئه‌مه ئه‌م ماوه‌یه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتى نوێى له عێراق سه‌پاند، ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتى به‌عسه كه تا ساڵى 2003 به‌رده‌وام بوو، عه‌بدولفه‌تاح بۆتانى كه مێژوونووسێكى كورده گه‌لێك كارى له‌سه‌ر 14ى ته‌مووز كردووه، ئه‌و ده‌ڵێ "به‌رپرسانى ده‌سه‌ڵاتى 14ى ته‌مووز ددانیان به‌وه ناوه، خراپى ئه‌وان ئه‌وه بووه دواى ئه‌وان سه‌باز حوكمڕانى عێراقییان كردووه"، ئه‌مه‌یش عێراقى به‌ره‌و كاره‌ساتى زیاتر بردووه.