رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات وێڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ندان جار به‌رپرسانى باڵاى عێراق بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت ده‌ده‌ن، كه‌چى رۆژ له دواى رۆژ بازاڕى چه‌ك له عێراق له‌سه‌ر ئاستى میلى گه‌شه ده‌كات و ته‌نانه‌ت واى لێ هاتووه فرۆشى چه‌ك له بازاڕه‌كان كێبه‌ركێى ماسى و سه‌وزه ده‌كات.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێ، راپۆرتێكى له‌سه‌ر دیارده‌ى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت بڵاو كردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات وێڕاى ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى عێراق له رابروودا و ئێسته چه‌ندان جار هه‌وڵیان داوه به بڕیاره‌كانیان ئه‌م دیارده‌یه سنووردار بكه‌ن، كه‌چى ئه‌م دیارده‌یه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌یر رۆژ له‌دواى رۆژ گه‌شه ده‌كات.
له سه‌ره‌تادا راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ دوایین بڕیارى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌دات كه بۆ تێكه‌ڵكردنى میلیشاكانى حه‌شدى شه‌عبى به سوپاى عێراقى داویه‌تى، رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ یه‌كێك له ئامانجه گرنگه‌كانى ئه‌م بڕیاره ئه‌وه بوو چه‌ك بكه‌وێته‌وه ده‌ستى ده‌وڵه‌ت، كه‌چى وێڕاى ئه‌وه‌ى زیاتر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ئه‌م بڕیاره ده‌رچووه، كه‌چى تا ئێسته له‌باره‌ى پابه‌ندبوون به بڕیاره‌كه مشت‌ومڕ هه‌یه و ره‌نگه هه‌ندێك له لایه‌نه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى پابه‌ند نه‌بن به بڕیاره‌كه‌وه.
دواتر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌ر دواى بڕیاره‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى چه‌ند رووداوێكى گه‌وره‌ى ته‌ناهى له عێراق روویان داوه كه هۆكارى سه‌ره‌كى لێیان، هه‌ڵگرتنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت بووه، له‌وانه شه‌ڕێكى عه‌شایه‌رى له نزیك به‌غدا رووى داوه كه چه‌ندان چه‌كى بچووك و مامناوه‌ندى تێدا به‌كار هاتووه.
هه‌ر له‌م شه‌ڕه‌دا كوڕى به‌رپرسى به‌رگرى شارستانى له عێراق كوژرا، دواتریش هێرش كرایه سه‌ر وه‌قفى شیعه، كه‌چى عادل عه‌بدولمه‌هدى هیچ به‌ده‌سته‌وه نه‌ما، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ به‌ڵێنى لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بدات.
هیشام هاشمى كه شاره‌زاى بوارى ته‌ناهییه له عێراق له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ، "كێشه‌كه له قه‌باره‌ى ئه‌م چه‌كانه ته‌نیا له چه‌كى سووك و مامناوه‌ند نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو كۆگا و جبه‌خانه‌ى ئه‌وتۆ هه‌ن كه هاوشێوه‌ى جبه‌خانه‌كانى حكوومه‌تن". هاشمى دووپاتى ده‌كاته‌وه هه‌ر چه‌نده چه‌ك به‌شێوه‌كى چڕ به عێراق بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌ڵام شێوازه‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌یشى هێشتا نه‌زانراوه و ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان ناتوانن چاودێریان بكه‌ن، ته‌نانه‌ت حكوومه‌ت له ترسى پێكدادان سڵ له‌وه ده‌كاته‌وه، هه‌ڵبكوتێته سه‌ر ئه‌و شوێنانه.
زیا وه‌كیل كه شاره‌زایه‌كى سه‌ربازییه له عێراق، گومان له نیازى حكوومه‌ت ناكات گوایه ده‌یه‌وێ دیارده‌ى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت بنبڕ بكات، زیا وه‌كیل ده‌ڵێ "له‌وانه‌یه ده‌ركردنى یاساكه‌ى حه‌شدى شه‌عبى یه‌كێك له هۆكاره‌كانى ئه‌وه بێت، چه‌ك ته‌نیا به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێت".
دواتر ئه‌و شاره‌زا سه‌ربازییه ده‌ڵێ، "ئه‌م بابه‌ته پێویستى به هاوكارى هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه، چونكه بڕیاره‌كه ته‌نیا بڕیارێكى ته‌ناهى نییه، به‌ڵكو سیاسیشه".
دواى وه‌رگرتنى بۆچوونى ئه‌م دوو شاره‌زایه رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ، چه‌كى بێ مۆڵه‌ت بازاڕى خۆى له هه‌موو شاره‌كانى عێراق هه‌یه، چه‌ك له بازاڕه‌كانى ره‌ش وه‌ك ماسى و سه‌وزه به ئاشكرا دانراوه و ته‌نانه‌ت له فرۆشدا كێبه‌ركێى ئه‌م دوو پێداویستییه ده‌كه‌ن. له به‌دواداچوونه‌كه‌ى ئه‌م رۆژنامه عه‌ره‌بییه ده‌ركه‌وتووه جگه له ده‌مانچه و تفه‌نگ، تۆپى هاوه‌ن و رۆكێت و ته‌نانه‌ت فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانیش له بازاڕه‌كانى چه‌ك ده‌فرۆشرێن.
له هه‌ندێك شوێن به ئاشكرا مامه‌ڵه به چه‌ك ده‌كرێت، له‌وانه له بازاڕى مریداى له شارى سه‌در له رۆژهه‌ڵاتى به‌غدا به ئاشكرا چه‌ك هاوشێوه‌ى جلوبه‌رگ و پێداویستییه‌كانى ناو ماڵ له‌سه‌ر رایه‌خ دانراوه. ره‌نگه ئه‌مه‌یش شێوازێكى كۆن بێ بۆ فرۆشتنى چه‌ك، رۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات چه‌ك له عێراق بازاڕى ئۆنلاینیشى هه‌یه، بۆ نموونه ده‌یان لاپه‌ڕه له فه‌یسبووك هه‌ن چه‌ك ده‌فرۆشن و هه‌ر یه‌كێك له‌و په‌یجانه به‌ده‌یان هه‌زار هه‌وادار و لایكیان هه‌یه.
له كۆتاییدا رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاماژه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌كات كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام دراوه، باس له دیارده‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ك ده‌كات له ناو خه‌ڵكى سڤیل له وڵاتانى عه‌ره‌بیدا، له لێكۆڵینه‌وه‌دا عێراق پشكى شێرى به‌ركه‌وتووه له زۆرى چه‌ك و گرانیى نرخه‌كانى، ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدا بارودۆخى ئابوورى ئه‌م خه‌ڵك له خراپیدایه و خه‌ڵكه‌كه‌ى به‌ده‌ست كه‌مى و گرانى پێداویستییه ناوماڵ و خۆراك ده‌ناڵێنێ.
حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق له مانگى كانوونى یه‌كه‌مى 2017 بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى داوه و چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش له‌مه‌وبه‌ر به هه‌مان مه‌به‌ست عادل عه‌بدولمه‌هدى بڕیارى تێكه‌ڵكردنى حه‌شدى شه‌عبى داوه، ناوه ناوه‌یش هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق ئامارى گرتنى ئه‌و كه‌سانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه گوایه بازرگانییان به چه‌ك كردووه، كه‌چى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ هه‌موو ئه‌مانه بۆ بازرگانه بچووكه‌كانه و ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌ت به‌سه‌ر سه‌رانى گه‌وره‌ى بازرگانى چه‌ك ناگات.