مەترسیە تەندروستییەكانی بەكارهێنانی مۆبایل

:: PM:02:35:14/07/2019 ‌
مۆبایل لە ئەمڕۆدا وەك پێداویستیەكی تری ژیان بەكار دەهێنرێت بەبێ‌ جیاوازی تەمەن بۆ گۆڕینەوەی نامە و پێوەندییە تەلەفۆنییەكان، ئالوودەبوون بە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانەوە هەر جۆرێك بێت دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بەلەش. چونكە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بڕێكی زۆر كارۆموگناتیسی دەدەنەوە ئەم كاردانەوەی موگناتیسییە كار لە مێشك و لەش و خانەكانی لەش دەكات و چەندان زیان بەلەش دەگەیەنێت لە داهاتوودا. ئەمانەیش چەند زیانێكی بەكارهێنانی مۆبایلن بۆ ماوەیەكی زۆر.

یەكەم: لەدەستدانی بینایی، بە بەردەوامی نامەخوێندنەوە و ئیمێڵ و لاپەڕە ئەلیكترۆنییەكانی تر هۆكارێكە بۆ خێلبوون و فشار خستنەسەر ماسولكەكانی چاو. لە ئەنجامدا دەبێتە هۆكارێك بۆ كوێربوون و لە دەستدانی بینایی. چونكە مۆبایلە لە چەند خانەیەكی زۆر بچووكی رووناكی پێك دێت وەك كۆمپیتەرێك نییە و لەسەر مێزێك دانرابێت هەموو هێزی چاوەكانت تەنیا لەو شاشە بچووكەدا كۆدەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ماندووبوون و زیانگەیاندن بە بینایی.

دووەم: ئازاری لەش، بەكارهێنانی مۆبایل وادەكات پەنجەكانی دەست زیاتر بەكار بهێنرێت وەك پەنجە گەورە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری مەچەك و هەوكردنی جومگەكانی پەنجە. لەگەڵ ئەوەشدا تەنیا زیان بە دەست ناگەیەنێت بەڵكو دەبێتە هۆی نوشتانەوەی مل، ئەمەش وادەكات ئازارێكی زۆر لە بڕبڕەكانی مل و پشتدا دروست بكات لەگەڵ شان .

سێیەم: هەوكردن، بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان خانەكان بڕێكی زیاتر بەكتریا كۆ دەكەنەوە لە رێی مۆبایلەوە. بەتایبەتی كاتێك دەستەكان زۆر ناشۆرێن، بەم شێوەیەش ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بڕێكی زۆر میكرۆب كۆ دەكەنەوە و دەبنە هۆی چەندان جۆری نەخۆشی و هەوكردن. ئەم حاڵەتە زیاتر لە منداڵدا روو دەدات چونكە زۆر كات شووشتنی دەستەكان لە بیر دەكەن .

چوارەم: دڵەڕاوكێ‌ و خەمۆكی، ملیۆنان خەڵك لە گۆی زەویدا رۆژانە تووشی دڵەڕاوكێ‌ و خەمۆكی دەبنەوە. بەپێی شارەزایانی تەندروستی دەروونی، ئەو كەسانەی كە زیاتر تووشی خەمۆكی دەبنەوە كە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زیاتر بەكار دەهێنن لەچاو كەسانی ئاساییدا.



وشە - ئاوات ئازاد