ژنێكی ئه‌مه‌ریكی ماوه‌ی سێ ساڵه ته‌رمی دایكه مردووه‌كه‌ی له ژووری نووستنه‌كه‌ی شاردووه‌ته‌وه، كچه منداڵه‌كه‌شی ناچار كردووه له‌گه‌ڵ خۆیدا له‌و ژووره بخه‌وێت كه ته‌رمه‌كه‌ی تێدایه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، دیلیسیا نافون كرایتن ژنێكی ئه‌مه‌ریكی 47 ساڵه، ساڵی 2016 له خانووه‌كه‌ی خۆیان له ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا، دایكی له ژووری نووستنه‌كه كه‌وت و داوای یارمه‌تیی له دیلیسیا كردبوو، به‌ڵام یارمه‌تی نه‌دا و به‌جێی هێشتووه.
دوای سێ ڕۆژ به‌سه‌ر ڕووداوه‌كه، ئه‌و ژنه كه ته‌مه‌نی 71 ساڵ بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ یارمه‌تییه‌كی نه‌درا و ڕزگار نه‌كرا له‌و بارودۆخه‌ی تێیدایه، گیانی له ده‌ست دا، كه‌چی دیسان كچه‌كه‌ی تاقه‌تی نه‌بوو ته‌رمه‌كه‌ی بباته گۆڕستان و پۆلیسی لێ ئاگادار بكاته‌وه، بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌و ژووره به‌جێی هێشت و خۆی و كچه‌كه‌یشی كه ته‌مه‌نی خوارووی 15 ساڵه، هه‌ر له‌و ژووره خه‌وتن.
یه‌كشه‌می ڕابردوو، پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا به‌و ڕووداوه‌ی زانی و ته‌واوی زانیارییه‌كانی له دۆسیه‌یه‌كدا پێشكه‌شی دادگا كرد، به‌هۆی كردنی تاوانی پله دوو سزا درا و تا ئێسته‌ش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.