ژنێكی به‌ریتانی پاش ئه‌وه‌ی هه‌ستی به ڕه‌فتارێكی نامۆ له ساواكه‌یدا كرد، پشكنینی كرد و بۆی ده‌ركه‌وت تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بووه، له‌مه‌شه‌وه ئاشكرای كرد كه ساواكه‌ی له‌ڕێی ڕه‌فتاره‌كانیه‌وه ئه‌مه‌ی پێ گوتووه.
ماڵپه‌ڕی
فۆشیا بڵاوی كرده‌وه، جوان كار ژنێكی 37 ساڵی به‌ریتانییه، ماوه‌یه‌ك شیری به ساوا 14 مانگییه‌كه‌ی ده‌دا و هه‌ستی ده‌كرد له مه‌مكی لای چه‌پی شیر ناخواته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و ژنه‌ی تووشی گومان كرد، چووه لای پزیشكی پسپۆڕ و پشكنینی كرد، ده‌ركه‌وت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌مكه‌ی تووشی شێرپه‌نجه بووه، ساواكه شیری لێ نه‌خواردووه و ئه‌مه‌ش وای كرد ژنه‌كه له نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئاگادار بێته‌وه.
پزیشكه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی جوان له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تاییدا بووه، چونكه ته‌نیا گرێیه‌ك له‌سه‌ر مه‌مكی چه‌پی هه‌بووه كه به‌قه‌ر ده‌نكه به‌زالیایه‌ك ده‌بوو، دواتر به‌هۆی زوو چاره‌سه‌ركردنی له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه ڕزگاریی بوو و به سه‌لامه‌تی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی تێپه‌ڕاند.
ئێسته پێنج ساڵ به‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌یدا تێپه‌ڕیوه و منداڵه‌كه‌ی كه ناوی مۆگییه به سه‌لامه‌تی له‌گه‌ڵ دایكی‌دا ده‌ژی، ئه‌مه‌ش وای كردووه جوان هه‌موو ڕۆژێك سوپاسی مۆگی بكات و ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بووایه نه‌خۆشییه‌كه‌م لێ گه‌وره ده‌بوو و ده‌مردم.