كۆمپانیای ژاپۆنی نیسان له میدیاكانی دنیا وێنه‌ی نوێترین به‌رهه‌می بڵاو كرده‌وه كه ئه‌ویش نیسان سێنترای مۆدێل 2019 و وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م ئۆتۆمبێله یه‌كێكه له باشترینهكانمان.
ماڵپه‌ڕی "
caricos" هه‌واڵێكی له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می نیسان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای نیسان ئۆتۆمبێلی سێنترای مۆدێل 2019ی خسته بازاڕه‌وه كه پێشتر له پێشانگا تایبه‌ته‌كانی ژاپۆن نمایشی كردبوو، ئه‌م به‌رهه‌مه به‌هۆی جوانی و نرخه‌كه‌یه‌وه هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه نیسان له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌ڵێ، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز دروست كراوه و دیزاینێكی تازه و جوانیان بۆ دانراوه، جگه له‌وه‌یش خاوه‌ن هێزی 109 ئه‌سپ ده‌بێ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 1.8 لیتر كار ده‌كات و چوار پستۆن و شه‌ش پستۆنی هه‌یه، هه‌روه‌ها نرخه‌كه‌ی 18 هه‌زار و 700 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
نیسان كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1933 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "ماسوجیرۆ هاشیمۆتۆ، كینجیرۆ دێن و ویڵیه‌م گۆرهام" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری یۆكۆهاما له ژاپۆن.