سینه‌مای سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و كورته فیلم و فیلمی درێژ و دیۆكۆمێنتارییانه‌ی هه‌یه‌تی ده‌داته سایتی كوردسینه‌ما، بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ری كورد بتوانێ له هه‌موو دنیا فیلمه كوردییه‌كان ببینێت و بتوانێ له چوارچێوه‌ی ڕه‌فه‌كان نه‌مێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ی ته‌مووز، دكتۆر هێژا به‌ڕێوه‌به‌ری كوردسینه‌ما تایبه‌ت به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێمه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای سلێمانی ڕێككه‌وتووین ئه‌و فیلمانه‌ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مان و ئه‌وان ده‌رهێنه‌ر و هاوبه‌شن، بیده‌ن به ئێمه و بۆیان بڵاو بكه‌ینه‌وه تا خه‌ڵك زیاتر فیلمه‌كان ببینن. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌ما ڕێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت فیلمه‌كان بێ به‌رامبه‌ر بێت، لۆگۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌ما له‌سه‌ر فیلمه‌كان بێت، نابێت فیلمه‌كان له سایتی كوردسینه‌ما داونڵۆد بكرێت، ده‌بێت ڕێكلام و بازرگانی بۆ چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌ما بكه‌ین، هه‌ر چالاكییه‌كی هونه‌ری هه‌بێت به هاوبه‌شی ده‌یكه‌ین.
زیاتر ڕوونی كرده‌وه، له داهاتوودا كاری زیاترمان پێكه‌وه ده‌بێت و مانگانه چه‌ند دیبه‌یت و سیمینارێكی سینه‌مایی پێكه‌وه ساز ده‌كه‌ین. ده‌مانه‌وێ له ڕێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای سلێمانی نووسراوێك بكه‌ین و بینێرین بۆ سینه‌مای هه‌ولێر، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌مان ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش ساز بكه‌ین، هه‌روه‌ها چه‌ند بابه‌تێكی تریش باس كراون، خه‌ریكین گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، كاتێ گه‌یشتینه ڕێككه‌وتن، بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.
له‌ماوه‌ى ڕابردوو ژماره‌یه‌ك فیلمى سینه‌ماى له هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مهێنرا و نمایش كران، ئێسته جارێكى تر بۆ ئاشناكردنى خه‌ڵكى به‌و فیلمانه ئه‌و گرێبه‌سته ئه‌نجام دراوه.
هه‌ولێر/ گه‌رمیان گلی