پەیامێك لە مەسروور بارزانییەوە بۆ نووری مالیكی

:: PM:05:16:14/07/2019 ‌
 مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی بە سەركەوتوویی كۆتایی هاتنی كۆنگرەی حزبی دەعوەی ئیسلامی و دووبارە هەڵبژاردنەوەی نووری مالیكی بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی حزبەكە.

لە دەقی پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ حزبی دەعوەی ئیسلامی هاتووە، پیرۆزبایی سەركەوتنی كارەكانی كۆنگرەكەتان و دووبارە هەڵبژاردنەوەتان بە ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامیتان لێدەكەم، هیواخوازین هەڵبژاردنەوەتان ببێتە سەرەتایەك بۆ دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێ لە پێوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، لەژێر رۆشنایی ئەو رەوشە ئەرێنییەی لەئارادایە.

"وێڕایی پیرۆزباییكردنمان، خوازیارین حزبی دەعوە رۆڵی كارا لە چەسپاندنی زیاتری ئەو كەشوهەوا ئەرێنییە بگێڕێت و ببێتە هۆكارێك بۆ باشتركردنی پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها ببێتە هۆكاری گەشەپێدانی زیاتر لە تەواوی عێراق" لە پەیامەكەی مەسروور بارزانی وا نووسراوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم